له كه‌ركووك سیمینارێک ده‌رباره‌ی كرێكاران به‌ڕێوه‌چوو
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، له شاری كه‌ركووك سه‌مینارێك ده‌رباره‌ی كرێكاران به‌ڕێوه‌چوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، له شاری كه‌ركووك سه‌مینارێك ده‌رباره‌ی كرێكاران به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ لە شاری کەرکووکی باشووری كوردستان بە درووشمی «لە ١ی ئایاردا داوای دەستەبەرکردنی یاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتیی گشتگیر دەکەین بۆ کرێکاران» سیمینارێك به‌ڕێوه‌چوو.
تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و چه‌ند ڕێکخراوێكی داكۆكیكار له مافی کرێکاران ئاماده بوون. بەهۆی ئەوەی ئامادەبوانی سیمینارەکە لە هەر سێ پێکهاتەکەی شارەکە (كورد، عه‌ره‌ب و توركمان) پێکهاتبوون، بابه‌ته‌كان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پێشکەش کران.
١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانه بەڵام لەم ڕۆژه‌دا زۆرێک لە کرێکاران وەک ڕۆژانی ئاسایی ده‌چنه سەر کارەکانیان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان.
s.m