له مه‌ریوان گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژی كوشتنی ژنان به‌ڕێوه‌چوو؛ چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیركران
له شاری مه‌ریوان گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان به‌ڕێوه‌چوو. هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگرییان له چالاكییه‌كه كرد و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
له شاری مه‌ریوان گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان به‌ڕێوه‌چوو. هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگرییان له چالاكییه‌كه كرد و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ئه‌مڕۆ ١٦ی ئایاری ٢٠١٩\٢٦ی گوڵان له‌سه‌ر بانگه‌وازیی چالاکانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی شاری مەریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كوشتنی ژنان به‌ڕێوه‌چوو. هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگرییان له به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كه كرد و چه‌ند چالاكێكیان ده‌ستگیر كرد.
گردبوونه‌وه‌كه لە گۆڕستای گوندی کۆڵان لەسەر گۆڕی کچێکی ئەو گوندە به‌ڕێوه‌چوو کە لەم هه‌فته‌یه‌دا لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.
به‌شداربوویه‌كی چالاكییه‌كه ڕایگه‌یاند، «ئێمه وه‌ك خەڵک و چالاکانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی شاری مه‌ریوان ئه‌مڕۆ بەرەو گۆڕستانی بەهەشتی موحەمەدی (گۆڕستانی موستەفا) چووین و گردبوونه‌وه‌یه‌كمان ساز كرد و به‌یاننامه‌یه‌كمان دژبه كوشتنی ژنان خوێنده‌وه.»
به‌شداربووه‌كه ڕاشیگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگرییان له چالاكییه‌كه كردووه و چە ند کەسێكیان لە چالاکانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و بواری ژنان ده‌ستگیر كردووه. له‌نێو ده‌ستگیركراواندا، دیمەن فەتحی، سومەیە روزبە، موژدە مەردۆخی، هێمن کانی سانانی، حەمید قوبادی، کەویار خویشکار، محه‌مه‌د دانش و چەندین چالاکی دیكه هه‌ن کە ناویان نه‌زانراوه.
دیمەن فەتحی چالاكی بواری ژینگە و محه‌مه‌د دانش چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له شاری مەریوان پێشتریش چه‌ندین جار بەهۆی چالاکییەکانیانەوە لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئه‌مساڵ ڕووی لە به‌رزبوونه‌وه كردووه. ئەو دیاردەیە بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی چالاکانی كۆمه‌ڵگه و بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن. چالاكان ئیدانه‌ی كولتووری پیاوسالاری و باڵاده‌ستی پیاو به‌سه‌ر ژن و قانوونه‌كانی دژبه ژنان ده‌كه‌ن.
بەگوێره‌ی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹-ه‌وه ۲۲ ژن به‌هۆی خۆکوشتن، ٣ کچ بەدەستی بنەماڵەکانیان و ٢ ژن به‌ده‌ستی کەسانی نەناسراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان كوژراون. چالاكانی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كوژراون یان خۆیان كوشتووه زۆر زیاتره.
s.m