له وان ٧ كه‌س ده‌ستیان به مانگرتنی دژبه گۆشه‌گیری كرد
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بۆ پشتیوانی كردن له مانگرتنه‌كان ٧ كه‌س له شاری وان-ی باكووری كوردستان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بۆ پشتیوانی كردن له مانگرتنه‌كان ٧ كه‌س له شاری وان-ی باكووری كوردستان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
له باره‌گه‌ی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له وان چه‌ندین هاوڵاتی كۆبوونه‌وه و لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا. كه‌سوكاری زیندانییان، ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شدار بوون.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په موئه‌زه‌ز ئۆرهان گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر چالاكیی له‌یلا گیوڤه‌ن كه ١٥٥ ڕۆژه له مانگرتندایه. ئۆرهان ڕایگه‌یاند، ده‌ست به مانگرتن له خواردن ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ. گوتیشی، بانگی كاربه‌ده‌ستان ده‌كه‌ن كه گۆشه‌گیری تاوانێكی دژبه مرۆڤایه‌تییه. بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری ٧ كه‌س كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه، به‌ڵام هێشتا كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت نایانه‌وێت هه‌نگاوێك بنێن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، «ئێمه بانگی هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین كه گوێ له هاواره‌كان ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیری بگرن.»
دوای لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه ٧ كه‌س به درووشمی «با گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت و له‌یلا بژی» ده‌ستیان به مانگرتنی ٣ ڕۆژه له خواردن كرد.
s.m