له ١٤ گوند و لادێی به‌دلیس هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
به بڕیاری حكوومه‌تی ئاكه‌په له ١٤ گوند و لادێی سه‌ر به شاری به‌دلیسی باكووری كوردستان هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا.
به بڕیاری حكوومه‌تی ئاكه‌په له ١٤ گوند و لادێی سه‌ر به شاری به‌دلیسی باكووری كوردستان هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا.
پارێزگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له به‌دلیس ڕایگه‌یاند، له ١٤ گوند و لادێی سه‌ر به شاری به‌دلیس له ئه‌مڕۆوه تا ٢٠ی ئایار هاتووچۆ قه‌ده‌غه كراوه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌و شوێنانه‌ی بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه بریتین له گوند و لادێكانی: ساریكۆناك، ئاباجلار، هارمانیه‌ری، ئه‌سه‌نبورون، گولوجه، ئاشاغچۆبانسویو، چۆبانسویو، ئاكگون، كوتلو، كنالی، ئوچانكوش، دكمه، ئاشاغدكمه و یوكاردكمه.
s.m