له چه‌مچه‌ماڵ مه‌ڕاسیمی چله‌ی گه‌ریلای یه‌ره‌كه «شه‌هید چیاگه‌ر گه‌رمیانی» به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، مه‌ڕاسیمی چله‌ی گه‌ریلای یه‌ره‌كه چیاگه‌ر گه‌رمیانی كه له چیاكانی كوردستان گیانی به‌ختكردبوو، به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، مه‌ڕاسیمی چله‌ی گه‌ریلای یه‌ره‌كه چیاگه‌ر گه‌رمیانی كه له چیاكانی كوردستان گیانی به‌ختكردبوو، به‌ڕێوه‌چوو.
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی دایک و باوکی شەهید، ژمارەیهکی بەرچاو لە خەڵکی چه‌مچه‌ماڵ و کەرکووک، لە هۆڵی شاکر فەتاح لە شارۆچکەی چەمچماڵ مه‌ڕاسیمی چله‌ی ڕێزلێنان بۆ گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان - یه‌ره‌كه یوسف غازی ناسراو به چیاگەر گەرمیانی بەڕێوه‌چوو کە لە ١٦ ئابی ٢٠١٨ لە چیاکانی کوردستان شه‌هید بووبوو.
مه‌ڕاسیمه‌كه بە خوله‌كێك ڕێزلێنان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد، دواتر چل مۆم له لایه‌ن دایك و باوكی شه‌هیدانه‌وه بۆ چلەمین رۆژی شەهیدبوونی ئه‌و گه‌ریلا گیانبه‌ختكردووه داگیرسێنران.
چنوور عه‌لی، به ناوی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: شەهید چیاگه‌ر گرنگترین شتی ژیانی بەخشییه کوردستان كه گیانی بوو، بێگومان ئەگەر شتێك لە گیانی بەهادارتر هەبوایە پێشكه‌شی ده‌كرد، بۆیە ده‌بێت ئێمه‌ش وەک کەسوکاری شەهیدان درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی شەهید چیاگەر بین.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، ئازاد گەرمیانی پەیامی کۆمیتەی پەکەکەی له باشووری کوردستانی خوێندەوە. له په‌یامه‌كه‌دا هاتبوو: ئێمە لە کاتێکدا بە شکۆداری یادی هەڤاڵی شەهیدمان هەڤاڵ چیاگەر گەرمیانی دەکەینەوە، کوردستان بە دۆخێکی هەستیاردا تێده‌په‌ڕێت و داگیرکەران بە پیلانگێڕی مەترسیداره‌وه هەوڵی داگیرکردنی کوردستان دەدەن. ده‌یانه‌وێت کوردستان لە گه‌له‌كه‌ی چۆڵ بكه‌ن، بۆ ئەوەی دەست بەسەر تەواوی سەرچاوەکانی وزە و سامانیدا بگرن و تاڵانی بکەن. ده‌یانه‌وێت ئیرادەی به‌رخۆدانی گەلەکەمان بشكێنن و گەل بەبێ پێشه‌نگ، بێ شۆرش و بێ به‌رخۆدان بهێڵنه‌وه و کۆیلایەتی بەسەردا بسه‌پێنن.
نەوزاد بەکر، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هەرێمی کەرکووک له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، شەهید چیاگه‌ر کاتێک ئەو کۆمەڵکوژی و تراژیدیایهیهی سه‌ر هەر چوار پارچەی کوردستانی بینی، نەیتوانی خۆی ڕابگرێت و بینەر بێت. بۆیە بڕیاری دا بەشداری له تێكۆشانی ئازادی بكات، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو تراژیدیایە بێنێت کە لەسەر گەلەکەمانە.
له درێژه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، سۆما فەرهاد نوێنه‌ری ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، شەهیدبوونی هەڤاڵ چیاگەر سەربەرزییه بۆ خانەوادەکەی، کەرکووک و هەموو خەڵکی باشووری کوردستان. وتیشی: لە دۆخێكی وەک ئێستا کە لە هەموو لایه‌کەوە هێرش ده‌كرێته سەر ئیرادەی گەلی کورد، ڕێبازه‌كه‌ی شەهید چیاگەر پیرۆزترین و گرنگترین ڕێبازە بۆ بەردەوامیدان به خەبات.
دواتریش کۆمیتەی خانه‌واده‌ی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان کورتەفیلمێكی نمایش كرد ده‌رباره‌ی ژیانی شەهید چیاگەر، هه‌روه‌ها لە کۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی شه‌هید بەخشرایە دایک و باوكی شەهید چیاگه‌ر گه‌رمیانی.
s.m