له چه‌ندین شار هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په ده‌ستبه‌كار بوون
هاوشاره‌دارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له قه‌رس، مێردین، ئێلح و جزیر به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت.
هاوشاره‌دارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له قه‌رس، مێردین، ئێلح و جزیر به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت.
هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په له شاری قه‌رس شه‌ڤین ئالاجا و ئایهان بیلگه‌ن دوای دڵنیابوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان پێدرا. هاوشاره‌داران دوای وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌كه، له به‌رده‌م بینای شاره‌وانی لێدوانی ڕۆژنامه‌وانییان دا.
شه‌ڤین ئالاجا گوتی، «له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان شاره‌وانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و بۆ هه‌موو كێشه‌كان به‌دوای چاره‌سه‌ریدا ده‌گه‌ڕێین.» ئایهان بیلگه‌ن-یش گوتی، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شاره‌كه كار ده‌كه‌ین.
شه‌مره‌خ
له ناوچه‌ی شه‌مره‌خ-ی سه‌ر به مێردین هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په نالان ئۆئایدن و ئیبراهیم چۆكۆ به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت. هاوشاره‌داران به ئاماده‌بوونی ده‌یان كه‌س له دادگه‌ی شه‌مره‌خ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌یان وه‌رگرت. ڕاشیانگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گه‌ل شاره‌وانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئێلح
هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په له شاری ئێلح له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا له كۆی ١٨١ هه‌زار و ٧٦٧ ده‌نگ، ١١٩ هه‌زار و ٨٤٠ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا و به ڕێژه‌ی ٦٦%ی ده‌نگه‌كان شاره‌وانییه‌كه‌یان برده‌وه. هاوشاره‌دارانی نوێ سۆنگول كۆركماز و محه‌مه‌د ده‌میر به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئایشه ئاجار باشاران و نه‌جده‌ت ئیپه‌كیوز، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی و ده‌یان هاوڵاتی له كاتی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون له دادگه‌ی ئێلح ئاماده بوون.
جزیر
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی جزیر كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ هاوشاره‌داری جزیر محه‌مه‌د زرگ و بێریڤان كووتلوو ٧٧%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا و سه‌ركه‌وتن. هاوشاره‌دارانی نوێ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په له ناوچه‌كه سه‌ردانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنیان كرد.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شرنا‌خ نووران ئیمیر و هاوشاره‌داری پێشووی جزیر قادر كۆنوور به ناوی هاوشاره‌داری پێشووی جزیر له‌یلا ئیمره‌ت به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان به هاوشاره‌دارانی نوێ دا و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن.
s.m