له چه‌ندین گوندی فارقین هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای توركدا، له چه‌ندین گوندی سه‌ربه شارۆچكه‌ی فارقینی ئامه‌د هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا.
له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای توركدا، له چه‌ندین گوندی سه‌ربه شارۆچكه‌ی فارقینی ئامه‌د هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا.
له چه‌ندین گوندی سه‌ربه شارۆچكه‌ی فارقینی سه‌ربه پارێزگه‌ی ئامه‌د هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا. ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كارییه‌كه هه‌ریه‌كه له پارێزگه‌ی ئامه‌د و قائیمقامیه‌تی فارقین هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه. به‌رپرسانی سه‌ربازی بانگی موختاری گونده‌كانیان كردووه و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه هاتووچۆ قه‌ده‌غه كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له موختاره‌كان وه‌رگیراوه، سه‌ربازان موختاره‌كانیان ڕاسپاردووه كه بڕیاره‌كه به گوندنشینان ڕابگه‌یه‌نن. دوای ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌كاریش سه‌ربازانی توركیا چوونه نێو گونده‌كان و ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
ناوی ئه‌و گوندانه‌ی هاتووچۆ تیایاندا قه‌ده‌غه كراوه: كۆریت، كه‌وشان، هاجیجا، گارسی، وه‌یسكانیی سه‌روو و وه‌یسیكانیی خواروو.
s.m