له چیای جوودی ئاگر كه‌وته‌وه
ئه‌مڕۆ ئاگر له ده‌ڤه‌ری دیڤینی چیای جوودیی باكووری كوردستان كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئاگر له ده‌ڤه‌ری دیڤینی چیای جوودیی باكووری كوردستان كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ده‌ڤه‌ری دیڤینی چیای جوودی ئه‌مڕۆ ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وان سووتاوه. ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌هۆی ئاگره‌كه چه‌ندین ڕه‌زی هاوڵاتییان و داری فستق سووتاون. ئاگره‌كه دواتر له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه دامركێنراوه‌ته‌وه.
له باكووری كوردستان به‌هۆی تۆپباران و هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ماوه‌ی ڕابردوودا له چه‌ندین ده‌ڤه‌ر ئاگر له دارستان و ڕه‌ز و باخی هاوڵاتیان كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆر به سرووشت گه‌یشتووه.
s.m