له ڕوحا ٢٢ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ناوچه‌ی خه‌لفه‌تی و بیرهجووك-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحای باكووری كوردستان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی ٢٢ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له ناوچه‌ی خه‌لفه‌تی و بیرهجووك-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحای باكووری كوردستان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی ٢٢ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له ناوچه‌ی خه‌لفه‌تی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و ١٣ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی براونه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازیی گۆكلو بیرتین له: به‌كر ئۆزتورك، نووره‌دین كاراداش، سامی بۆزكوورت، كازم باله‌بان، ئازاد پۆلات، سه‌یهان بایرام، حاجی یالچنكایا، عوسمان یالچنكایا، هاساری بایسۆز، حه‌قی كه‌سكین، حوسێن ماڤیگۆك، قادر چۆلاك و عه‌بدوڵا ئوزون.
له بیرهجووك ٩ كه‌س ده‌ستگیر كران
له گه‌ڕه‌كه‌كانی چۆتلهر و ناوه‌ندی ناوچه‌ی بیرهجووك پۆلیس و سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له بیرهجووك دیلان تاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له ناوچه‌كه ئیبراهیم یه‌شیلته‌په، خه‌لیل گه‌نج، خه‌لیل ساریكایا، عه‌بدولجه‌لیل ئارجی، شه‌وكه‌ت چه‌تینكایا، مسته‌فا قه‌ره‌داغ، میكائیل كلچ و بوله‌ند قه‌ره‌یلان ده‌ستگیر كران و گوازرانه‌وه بنكه‌ی پۆلیسی بیرهجووك.
ماوه‌ی ڕاگرتنیان درێژكرایه‌وه
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٩ی ئادار\٩ی خاكه‌لێوه له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی له ناوچه‌ی سێوه‌ره‌گ، هه‌ریه‌كه له له‌ڤه‌نت كۆركماز، ئیلیاس كۆركماز، ئایشه گوله‌ر، تهڤبوون میمكارا، شه‌هریبان میمكارا، هه‌بات میمكارا، چهركۆ میمكارا، جه‌میل به‌زه‌ر و هاوڵاتییه‌كی دیكه به ناوی خه‌لیل ده‌ستگیر كران. ئه‌و كه‌سانه له بنكه‌ی پۆلیس ڕاگیراون و ٤ ڕۆژی دیكه ماوه‌ی ڕاگرتنیان درێژكرایه‌وه. ڕاگه‌یه‌نرا ده‌ستگیركراوان مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ كراوه.
s.m