له‌ژێر چاودێریی حكوومه‌تی عێراق گهشتهنێودهوڵهتییهكانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە تەواوی مەرجەکانی حکوومەتی عێراق ڕازی بوو، فڕۆکەخانەکانی ھەرێم بەڕووی گەشتی نێودەوڵەتیدا ده‌كرێنه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە تەواوی مەرجەکانی حکوومەتی عێراق ڕازی بوو، فڕۆکەخانەکانی ھەرێم بەڕووی گەشتی نێودەوڵەتیدا ده‌كرێنه‌وه.
ئەمڕۆ ١٤مارسی ٢٠١٨\٢٣ی ڕەشەممە، لە باڵەخانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق کردنەوەی گەشتەئاسمانیە نێودەوڵەتییه‌کانی لە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا کە ھەریەکە لە کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان و بێستوون زەنگەنە سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە لە پەرلەمانی عێراق ئامادەی بوون، وەزیری ناوخۆی عێراق کردنەوەی گەشتە ئاسمانییه نێودەوڵەتییه‌کانی لە ھەردوو فڕۆکەخانهی ھەولێر و سلێمانی ڕاگەیاند.
ئەعرەجی ئاشکرای کرد: سەرجەم گەشتەکان لەژێر ڕێنمایی و سەرپەرشتیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقدا دەبن. وتیشی: حکوومەتی ھەرێم بە سەرجەم مەرجەکانی حکوومەتی عێراق ڕازیە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان.
گرنگترین مەرجەکانی حکوومەتی عێراق بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بریتی بوون له: سەرپەرشتیکردنی گومرگی فڕۆکەخانەکان لە لایەن حکوومەتی عێراق، دانانی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکان بە ڕەزامەندیی حکوومەتی عێراق و یه‌كخستنی سیستەمی چاودێریی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم و بەغدا.
دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان لە ٢٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧، حکوومەتی عێراق چەندین رێوشوێنی بۆ چەسپاندی دەسەڵاتی ناوه‌ندی بەسەر ھەرێمدا سه‌پاند، لەوانەش داخستنی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتەنێودەوڵەتییهکاندا.
s.m