ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی هێزه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر ١٣ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، ڕۆژی ٢٩ی ته‌مووز\٧ی گه‌لاوێژ له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر زنجیره چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان ئه‌نجام دا. زانیاری ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان:
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٠:٣٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆن كه له ده‌وروبه‌ری گردی شه‌هید ساریا-ی هه‌رێمی خواكوركی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا جێگیربووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. سه‌ركه‌وتوانه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا، ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
له گه‌ڤه‌ر ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش تێكشكێنرا
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١١:٣٠ له دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای توركی داگیركه‌ر كه له سه‌ربازگه‌ی ئاسته‌نگا ڕه‌ش به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی وارگه‌نما-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ده‌چوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا كه به تاكتیكی سابوتاژ ئه‌نجام درا، ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا و ١٣ سه‌رباز كوژران. دوای چالاكییه‌كه سوپای ده‌وڵه‌تی تورك به چه‌كی قورس ناوچه‌كه‌ی گوله‌باران كرد و به كۆپته‌ری سكۆرسكیش كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرته‌وه.
له‌شكرێشی له چه‌لێ
ڕۆژی ٢٩ی ته‌مووز\٧ی گه‌لاوێژ له‌نێوان كاتژمێر ٢١ و ٢٣ سوپای توركی داگیركه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ڕه‌وانه‌ی گردی كۆردینه‌ی سه‌ربه ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ كرد. له كاتی له‌شكركێشییه‌كه‌دا كۆپته‌رێكی جۆری كۆبرا كه بۆمبارانی ناوچه‌كانی خه‌ره‌گۆل و شه‌لالێی ده‌كرد، بووه ئامانجی هێزه‌كانمان. به‌تووندی له كۆپته‌ره‌كه‌یان دا و ناچاریان كرد له ناوچه‌كه دووركه‌وێته‌وه.
چالاكی له سێرت
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر كه له ناوچه‌ی بۆتان به‌رده‌وامه، ڕۆژی ٢٨ی ته‌مووز\٦ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ١٧:١٥ له دژی ئۆتۆمبێلێك كه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ سه‌ربازگه‌ی شووخا-ی ناوچه‌ی به‌رواوریی سێرت ده‌گواسته‌وه، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. سه‌ركه‌وتوانه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دوژمن درا، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداران ڕوون نه‌بوویه‌وه. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس ناوچه‌كه‌ی بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا ئاگر كه‌وته‌وه.
له ناوچه‌ی ته‌توان ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون
ڕۆژی ٢٧ی ته‌مووز\٥ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٩:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی سنووری گوندی جانگزا-ی ناوچه‌ی ته‌توان-ی پارێزگه‌ی به‌دلیس-یان كرد. له‌م بۆردومانه‌دا ٤ هاوڕێمان شه‌هید بوون. دوای بۆردومانه‌كه، سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٤:٣٠ پاشه‌كشه‌ی كرد. دواتر ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد
ڕۆژی ٢٩ی ته‌مووز\٧ی گه‌لاوێژ سوپای توركی داگیركه‌ر بۆمبارانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد. له‌و چێوه‌یه‌دا فڕۆكه‌كان كاتژمێر ١٣ ناوچه‌ی گرده‌سوور-ی هه‌رێمی ئاڤاشین، كاتژمێر ١٩ ناوچه‌ی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی زاپ، كاتژمێر ٢٢:٤٥ ناوچه‌ی شه‌هید بێریتان-ی هه‌رێمی خواكورك-یان بۆردومان كرد. له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m