لێدوانی بەرپرسانی باشوور لەبارەی هەوڵە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک

لە سەر ئاستی باڵای حزبەکان، حکومەت و کەسایەتییە دیارەکانی باشووری کوردستان لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەڵویستی خۆیان نیشاندا.

هەڕەشەی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ئێستادا ڕۆژەڤی یەکەمی وڵاتانی جیهان و سیاسەتمەدار و میدیاکانە، زۆرێک لە وڵاتان لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستیان دەربڕی.

لە باشووری کوردستانیش  لە دوو رۆژی ڕابردوودا بەهەمان شێوە لە ئاستی باڵای حزبەکان و حکومەت و کەسایەتیە دیارەکانی ئەو پارچەیەی کوردستان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستیان نیشاندا و داوا دەکەن ڕێگە بە داگیرکەری نەدرێت.

وەک یەکەم کەسایەتی  سیاسی و سەربازی لە باشوری کوردستان لاهور شێخ جەنگی  هەر زوو وتی، " بە کشانەوە هێزەکانی ئەمریکا لە سەر سنوری باکووری سوریا ئاڵۆزی دێتە کایەوە، ئەو ئاڵۆزیانە تەنها لە چوارچێوەی سوریادا نامێنێتەوە بەڵکو عێڕاقیش دەگرێتەوە."

هەروەها وتیشی:"سەرهەڵدانی هەر ئاڵۆزیەک دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی داعش دەست بە جمووجۆڵ بکات، لەو بابەتە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەرپرسیارە.

دووشەمەی ڕابردوو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی باشووری کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبۆیەوە، مەسعوود بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕاگەیاند و داوایكرد رووسیا رۆڵی خۆی ببینێت لەوەی لە ئەگەری هەر رووداو و گۆڕانكارییەك رێگە لە قووڵتربوونی ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بگرێت"

هەرەوەها دوێنێش سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان دووبارە لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی  و ڕایگەیاند، ئەو پەڕی هەوڵدەدەن تاوەکو دڵنیابین لەوەی کە خەڵکی رۆژئاوا نابنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە.

هەروەها سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەی نێوان  وەزیری دەرەوەی رووسیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم  نیگەرانی نیشانداوە و ڕایگەیاندووە "داوای لە رووسیا کردووە رۆڵی ئاشتی لەو نێوەندەدا بگێڕێت".

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش وتی، "  بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان خەڵکی سڤیلی رۆژئاوای کوردستان زەرەرمەندی یەکەم بوون و زەرەرمەندی یەکەم دەبن و دەڵێت: "نیگەرانییەکی زۆرمان لەم رووداوانە هەیە و رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی سەدان هەزار کەسی دیکە لەو ناوچانە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن".

هەروەها بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رەخنە لە هەڵوێستی ئەمریکا دەگرێت بۆ پاشەکشێکردن لە رۆژئاوای کوردستان و دەڵێت: "ئەمریکا دەبوایە زیاتر بەرپرسانە بەرامبەر ئەو مەلەفە رەفتار بکات و بەرلە کشانەوەی جێگرەوەیەکی دیاری بکرادایا".

هەروەها ئێوارەی دوێنی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاگیاندراوێک نیگەرانی خۆی لەبارەی ئەگەری هێڕشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان وتی:" حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی زۆری خۆی دەردەبرێت بەرامبەر بڕیاری کشانەوەی ‌هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ئارامی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە تورکیا دەکات وەک ئەندامێکی هەوپەیمانی نێودەوڵەتی لەشەڕی دژ بە تیرۆر، ‌هێچ هەنگاوێک نەهاوێژێت کە ڕێگە لە شەری دژی داعش بگرێت و مەترسی لە سەر کۆنترۆڵکردنی چەتە دەستگیرکراوەکانی داعش هەبێت.

ف.ق