لە ئۆپەراسیؤنێکی هەپەگەدا لە ئیدر١٩سەربازی سوپای تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانە لەهەرێمی سەرحەد لەئیدر چالاکییەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکا وبەگشتی ١٩سەربازی سوپای تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

لەئیدر ١٩سەربازی تورک کوژران

" لەچوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانەدا کە لەهەرێمی سەرحەد بەردەوامە، هێزەکانی ئێمە سوپای داگیرکەری تورکیایان،لە دەورووبەری بنکەی سەربازی باسان-ی ئیدرخستە ژێر چاودێری وردی خۆیان. لە ڕۆژی ١٠ی ئادار لەکاتژمێر ٠٥:٣٠ لەکاتێکدا کە زرێپۆشێکی سوپای تورکیا سەربازانی خۆیانی سەردەخست و بەرەو بنکەی سەربازی باسانی بەڕێ دەکەوت، گەریلاکانمان ئەوزرێپۆشەیان کردەئامانج. زرێپۆشەکە بەتەوای تێکشکا و ١٠سەربازی ناوزرێپۆشەکە کوژران. دوای ئەوچالاکییە سەربازانی تورک ویستیان بەهانانی هێزەکانیانەوە بچن کە لەلایەن گەریلاوە کرانە ئامانج. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٩سەربازی تری دژمن کوژران.

'گەریلا بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شێنەکانی خۆیان'

سوپای داگیرکەری تورکیا دوای ئەوەی کە گورزی سەختی بەرکەوت، ویستیان بەزرێپۆش هێرشی ناوچەکە بکەن. هێزەکانی ئێمە زرێپۆشەکانیان کردە ئامانج و بەناچاری زرێپۆشەکان پاشەکشێیان کرد. دوای ماوەیەکی زۆرسوپای تورکیا بە چەندین ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن کوژراو بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە دوورکردوە. گەریلاکانی ئێمە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

سوپای داگیرکەری تورک و میدیاکانیان باس لە کوژرانی سەربازێک وبریندار بوونی سەربازێکی تردەکەن. ئەوە نەتەنیا چالاکییە بەڵکوو ئۆپەراسیۆنێکی تاکتیکی گەریلا بوو. گەریلا سەربازانی تورکیان کە بۆسەیان دانابوو کردەئامانج و گورزی سەختیان لێدان. سوپای داگیرکەری تورکیا ژمارەی کوژراو بریندارەکانی خۆی دەشارێتەوە.

دەبێت گەلی ئێمە گوێ بە هەواڵە چەواشەکانی میدیای تورک نەدەن و باوەڕیان پێنەکەن.

لە گردی ڕووناهی سوپای تورک کرانە ئامانج

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید باگەروشەهید ڕونیا، هێزەکانی ئێمە لە ڕۆژی ١٠ی ئاداردا لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا  لە ناوچەی گردی ڕووناهی سەربە شەمزینان-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

لە هاتای ٢ گەریلا شەهید بوون

لە ڕۆژی ٣٠ی نیسان لە ناوچەی فرتنای دورتیولای هاتای، سوپای تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا. لەو ئۆپەراسیۆنەدا فڕۆکە چەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکەیان بۆردومانکرد. لەئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا ٢ هەڤاڵی ئێمە بە ناوەکانی شەڤگەر تۆڵهەڵدان وعەلیشێرخەلکان شەهید بوون.

ناسنامەی ئەو٢گەریلا شەهیدە بەم شێوەیە:

نازناو: شەڤگەر تۆڵدەلدان

ناو وپشناو: ڕەمەزان فایەق

شوێنی لەدایک بوون:ئەدەنە

ناوی دایک-باوک: نەزیفە – کەریم

شوێن و ڕێکەوتی شەهیدبوون: ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩/هاتای

***

نازناو:عەلیشێر خەلکان

ناو وپاشناو: یووسف کارابوولووت

شێنی لەدایک بوون: قۆنیا

ناوی دایک – باوک: حەوا- مووستەفا

شوێن وڕێکەوتی شەهید بوون:٣٠ی نیسانی ٢٠١٩ /هاتای

هێرشی ئاسمانی

لە ڕۆژی ١٠ی ئاداردا لە کاتژمێر ١٤:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ، دەورووبەری چەمی لۆلانێ-ی خواکورک-ی سەر بەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئمە نەکەوتووە.

ک-ش