لە ئیزمیر تیرۆری دەستگیرکردن دەستیپێکرد

لە چەندین ناوچەی ئیزمیر پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی، ٩ کەسی دەستگیر کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە چەندین ناوچەی ئیزمیر، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٩ کەسیان دەستگیر کرد. لە کاتی هەڵکوتانەکەدا دەستیان بەسەر چەندین کتێب و کەلوپەلی ئەلەکترۆنیدا گرتووە.

ئەو کەسانەی دەستگیر کراون بە بیانووی ئەوەی کە 'ئەندامی ڕێکخستنن' و "لەناو ڕێکخستندا کار دەکەن" دەستگیر کراون و بردویانن بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.