لە ئێشکگری دیموکراسی لە ئامەد سڵاو لە بەرخۆدانی گەل کرا

پەرلمانتاری هەدەپە تولای حاتەم ئۆغلاری لەچالاکی ئێشکگری دیموکراسیدا بەشداری کرد و وتی، " کاتێک کە فاشیزمی ئاکەپە لە ئەوپەڕی بەهێزیدا بوو گەل پاشەکشێ-یان نەکرد. لێرەدا، لەوشوێنەی کە بەرخۆدان بەردەوامە سڵاولە گەلی بەرخۆدێردەکەم."

پەرلمانتاری هەدەپە تولای حاتەم ئۆغلاری لەچالاکی ئێشکگری دیموکراسیدا، بانگەوازی قەیومەکانی کرد و وتی، " ئەوانەی کە دیموکراسی لە وڵاتدا قەبووڵ ناکەن، دەبێت لەبەردەم گەلدا سزا بدرێن."

چالاکی ئێشکگری دیموکراسی لە دژی دانانی قەیومەکان لەشاری ئامەد ٣٧ڕۆژە بەدەوامە. چالاکی ئێشکگری وەک هەررۆژ لە جادەی لێسەی بەرانبەر شارەوانی ئامەد بەڕیوەچوو. ئێشکگری بە پیشەنگایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە بەرێوەدەچێت، بە پشتگیری هاووڵاتیان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پەرلمانتار، هاوشارەوان، بەڕێوەبەر و بەتایبەتی بەشداری دایکان بەردەوامە. گەمارۆی پۆلیس بە وتنەوەی دروشم و گۆڕانی شۆرشگێڕانە ئیدانەکرا. لەچالاکییەدا نووسراوەی' دەست مەبە بۆ ئیرادەی ئێمە' بەرزکرایەوە.

لە دەسپێکی چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد حولیا ئالکۆمەن ئویانک قسەیکرد و ئاماژەی دابە ئێشکگری دیموکراسی و وتی، " ماوەی ٣٧ڕۆژە ئێمە لە دژی نابەرابەری و دانانی قەیومەکان بەرخۆدان دەکەین. ئەمڕۆ بە سەدان سیاسەتمەدار سزادران. بەلام تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی و یەکسانی بەردەوام دەبێت. ڕێگەی ئێمە کراوەیە و سەرکەوتن نزیکە."

'دزەکان سزای خۆیان وەردەگرن'

پەرلمانتاری هەدەپە تولای حاتەم ئوغلاری بە زمانی کوردی و عەرەبی سڵاوی نارد بۆ بەشداربووان و وتی: " گەنجان دەلێن' دەبێت دزەکان سزای خۆیان وەربگرن' . بەلێ دەبێت ئەو راستییە بزانرێت کە کەس ئەو ناحەقییە قەبووڵ ناکات و لە ماوەیەکی نزیکدا دزەکان سزابدرێن. دەسەڵاتی ئاکەپە بە هەڵبژاردن ڕەوایی دەدات بەخۆی و دەلێت کە گەل پشتگیری ئێمە دەکەن. ئەگەر دەوێرن با هەلبژاردن ئەنجام بدەین بزانین کێ قەیومی دەوێت."

' بە پیشەنگایەتی ژنان هاوسەرۆکایەتی سەرکەوت'

پەرلمانتاری هەدەپە لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە سیستەمی هاوسەرۆکی کرد و وتی، " ماوەیەکە کە دەسەڵات هاوسەرۆکایەتی کردووەتە ئامانج. هاوسەرۆکایەتی لە  ئەنجامی تێکۆشانی ڕێکخستنەکانی ژنانی تورکیا و بەتایبەتی بە ماندووبوونی ژنی کورد پێش کەوت. هاوسەرۆکایەتی دیاری نییە. ژنان بۆ هاوسەرۆکایەتی بە شەو و ڕۆژ لە ناوستەم و زۆرداریدا تێکۆشانیان کرد . با باش بزانن کە هاوسەرۆکایەتی بۆهەدەپە و ژنان هێڵی سوورە و دروشمی " ژن، ژیان ، ئازادی" ڕێبازی تێکۆشانمان دەبێت.

' بە ئیرادەی گەل سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت'

حاتەم ئوغلاری لە چالاکی ئێشکگری دیموکراسیدا باسی لە قەیرانی ئابووری کرد و وتی، " بە قەیرانی ئابووری و بە زۆربوونی ڕێژەی بێکاری ڕژیمی تاکەکەسی تێکدەشکێت. ئیستاش بۆ تێرکردنی هزری شەڕئەنگێز دەیانهەوێت ڕەوایی بەکردەوەکانی خۆیان بدەن. بەڵام بۆ هەمووان ڕوونە و دەبینن کە هەموو شتێک بە تێکۆشان و ئیرادەی گەل سەردەکەوێت." لەکاتی بەهێزی ئاکەپەشدا گەل پاشەکشێیان نەکرد. لیرەدا سڵاو دەنێرم بۆ بەرخۆدانی هەرمەمووتان.

ک-ش