لە ئەبەخێ تیرۆری پۆلیسەکان؛ ١٢ کەس دەستبەسەرکران

لە ناوچەی ئەبەخێ لە پارێزگای وان لەیلا ئاتساک هاوسەرۆک شارەوانیی ئەبخێ بە تۆمەتی ئەوەی بەڵگەی دەستبەکاربوونی پێنەدرابوو و لە گەڵ ١١ کەسی دیکەدا دەستبەسەرکرا.

پۆلیسەکانی تورکیا ئەمڕۆ لە ئەبەخێ هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان. لەو ئۆپەڕاسیۆنەدا بە لانیکەمەوە ١٢ کەس دەستبەسەرکران.

هاوسەرۆک شارەوانیى ئەبخێ لەیلا ئاتساک، کە لە هەڵبژاردنی ٣١ ی ئاداری ٢٠١٩ / ١١ی خاکەلێوەدا لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرابوو، بەڵام بە پاساوی ئەوەی لە کاتی دەسەڵاتی باری نائاسایى دا بڕیاری لەسەر دەرکراوە، بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی پێنەدرابوو و لەگەڵ ١١ کەسی دیکەدا دەستبەسەرکرا.

ناوی کەسە دەستبەسەرکراوەکان بریتییە لە: م. سدیق مۆرانەر، خەلیل کۆچ، کەرەم کۆچ، سولەیمان کایا، هولیا کایا، ناجی ئوتاش، زەینال کەلاش، ساڵح جاندەگەر، ناجی دۆراک، شەرەف تەمەل و نوری کزل ئاسلان.

ر.م