لە باشور شاندی هەدەپە سەردانی چەندین لایەنی کرد

لە هەولێر، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی، شاندەکەی هەدەپە لەگەڵ کەنەکە و فوئاد حسێن کۆبوویەوە.

دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی هەدەپە لەگەڵ مەسعود بازرزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق کۆبوونەوە، پاش نیوڕۆ لەگەڵ شاندێکی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کۆبوونەوە و ئێستاش لەگەڵ فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لەکۆبوونەوەدان.

شاندەکە، کە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدانی هاوسەرۆک و هەریەکە لە پەرلەمانتاران، فەلەکناس ئوجا، عوسمان بایدەمیر، ئیمام تاشچیەر، بەردان ئۆزتورک، دیلەک ئۆجالان و دیلەک بۆها نیوەشەوی ڕابردوو گەیشتنە شاری هەولێر و بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەردانی نێچیرڤان بازرزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بکەن و لەگەڵ نوێنەری حزبەکانی باشور کۆببنەوە و سبەینێ-ش سەردانی سلێمانی بکەن.

هـ.هـ