لە باشووری کوردستان بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە پەیامەکەى ئۆجالان کرا

پەیامى ئۆجالان بۆ چالاکییەکانى مانگرتن لە ناوەندەکانى مانگرتن لە هەولێر، سلێمانى، کەلار و مەخمور بە چەپەڵەڕێزان و دڵخۆشی پێشوازیى لێکرا.

لێدوانى پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەیاندا لە ئیستەنبول، لە هەر چواربەشی کوردستان و دەرەوەى وڵات و لە ناوەندەکانى مانگرتن لە خواردن لە باشووری کوردستان بە هەستیارییەوە چاودێری کرا.

لێدوانى پارێزەران و پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چالاکانى مانگرتوو لەلایەن چالاکوانە مانگرتووەکانەوە بە وەستان لەسەر پێ و بە چەپڵەڕێزن پێشوازیى لێکرا.

 

ر.م