لە دەرسیم، جولەمێرگ و سێرت ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژران
لە دێرسیم و جۆلەمێرگ لە ۲ چالاکی گەریلاکاندا، لانی کەم ۱۰ سەرباز و لە سێرتیش لە شەڕ و پێکادانەکاندا ژمارەیەکی زۆر سەربازی ڕژێمی تورکیا کوژران.
لە دێرسیم و جۆلەمێرگ لە ۲ چالاکی گەریلاکاندا، لانی کەم ۱۰ سەرباز و لە سێرتیش لە شەڕ و پێکادانەکاندا ژمارەیەکی زۆر سەربازی ڕژێمی تورکیا کوژران.
لە پانتایی و قوڵایی باکوری کوردستان چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئا ستار دژی هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی تورکیا بەردەوامن.
لەو بارەوە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، دەربارەی چالاکی گەریلاکانیان و شەڕ و پێکاندانەکان لەگەڵ سوپای تورکیای داگیرکەر لە باکوری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا ئاشکرا کراوە: " لە ڕێککەوتی ٣١ی مانگی ئاداری ڕابردوو، لە دێڕسیم سوپای تورک بە بەشداری ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێلیکۆپتەری کوبرای جەنگی و ژمارەیەک،سەربازی زۆر ئۆپەراسیۆنێکی بەفروانی دەستپێکرد بوو. لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهیدان ڕۆزا دەرسیم و ئۆزن-دا، گەریلاکانمان ۲ یەکینەی سوپای ئۆپەراسیۆنکاری تورکیایان کردەوەتە ئامانج و لە ئاکامی دا، چالاکییەک، ٨ سەربازی دوژمن کوژراون و ژمارەیەک سەربازی دیکەش برینداربوون".
هەپەگە زانیاری زیاتری داوە و ڕایگەیاندوە:" لە چالاکیەکەدا هەڤاڵێکمان بەناوی 'ڕۆزەرین'، بریندار ببوو و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی هێزەکانی دووژمن بۆمبێکی بەخۆیدا تەقاندبوویەوە و شەهید ببوو. هاو کات ۲ هەڤاڵی دیکەمان لە دوای شەڕی قارەمانە ئەوانیش شەهید ببوون.، بەڵام دەرنجام بە بەرخۆدانی گەریلا، سوپای تورک ناچاری پاشەکشێ کراوە".
هەپەگە لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا، لە بارەی شەڕ لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگ زانیاری دواوە و ڕایگەیاند: " دوێنێ ڕێککەوتی ٦ی نیسان، لە چەلێ دژ بە یەکینەیەکی سوپای تورکییای داگیرکەر، گەریلاکانمان چالاکییان ئەنجام داوە و بە هۆیەوە لانی کەم ۲ سەرباز کوژراون و سەربازێکییش برینداربووە".
دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکانی سنووری پارێزگاری سێرتیش، کە چەندین ڕۆژە بەردەوامن، هەپەگە، ئاشکرای کردوە : " گەریلاکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-ی هەرێمی بۆتان، لە ٣٠ی مانگی ئاداری ڕابردوودا، لە دەوروبەری دەڤەری چیای ڕەش لە یەکینەیەکی سوپای تورکیایان داوە، ئەوەش ژمارەیەکی زۆر کوژار و برینداری دوژمنی لێکەوتووەتەوە. ڕۆژی دواتر لە هەمان شوێن شەڕێکی سەخت قەوماوە و گورزی قورس لە دوژمن دراوە بەڵام ئامارێک لەو بارەوە دەست نەکەوتووە. هاوکات لە شەدەکەدا ۲ هەڤاڵمان پاش بەرخودانی قارەمانانە شەهید بوون و گەشتوونەتە کاروانی نەمران".
هـ.هـ