لە باڵەکایەتی ڕژێمی تورکیا کۆمەڵکوژی ئەنجام دایەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گوندەکانی شارۆچکەی قەسرێی باڵەکایەتی بەهۆێ بۆوردومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیاوە ٤ هاوڵاتی شەهید و ژمارەیەکیش برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گوندەکانی شارۆچکەی قەسرێی باڵەکایەتی بەهۆێ بۆوردومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیاوە ٤ هاوڵاتی شەهید و ژمارەیەکیش برینداربوون.
کاتژمێر ۰۱:۰۰ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ شەممە، فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر بۆردومانی هەریەک لە گوندەکانی، سەرکان ـ ماونان ـ وەسانی سەر بە شارۆچکەی قەسری قەزای چۆمانی دەڤەری باڵەکایەتی پارێزگای هەولێری باشوری کوردستانیان کردووە و کۆمەڵکوژیەکی دیکەیان ئەنجام داوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە ئاژانسەکەمان فورات نیوز گەیشتوون، لە بۆردومانەکەدا، ٤ هاوڵاتی گوندی سەرکان شەهیدبوون و چەندینی دیکەش بریندابوون. هاوکات زیانی زۆریش وەبەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییان کەوتووە.
ناوی ٤ شەهیدەکەش بەم شێوەیە: " شەرۆ مەحمود برایم، کاکە مستەفا، دەرباز سماقولی، کاکە سمایل" کە هاوڕێی یەک بوون.
هـ.هـ