لە بەندیخانەی پیتی (M)ی ئێلح هێرش کرایە سەر زیندانیان

هەدەپە لە بارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بەندیخانەی پیتی (M)ی ئێلح رایگەیاند دەبێت بەرپرسانی حکومەتی ئاکەپە لەم بارەیەوە روونکردنەوە بدەن بە رای گشتی.

سەندیکانی پارێزەرانی ئێلحیش رایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر قاوشی بەندیخانەکان.

پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە لە بارەی رووداوەکەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی:"بانگەوازیمان بۆ بەرپرسان ئەوەیە لەم بارەیەوە روونکردنەوە بدەن بە رای گشتی. پارتەکەمان گەڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و سەندیکای پارێزەرانی ئێلح ئەم رووداوە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دەکات. لە ئێستادا هەر یەک لە فەلەکناس ئوجا و نەجدەت ئیپەک یوز و سدیق تاش ئەندام پەرلەمانەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن. بەم بۆنەیەوە بانگەوازیەک ئاڕاستەی هەموو رێکخراو و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش دەکەین کە رای گشتی لەم رووداوە ئاگادار بکەنەوە."

سەندیکای پارێزەرانی ئێلح: زیان بە هیچ کەسێک نەگەیشتووە

سەندیکای پارێزەرانی ئێلحیش لەم بارەیەوە رایگەیاند، سەرۆکی سەندیکا و بەرپرسانی دیکەیان، لە سەر رووداوەکە پەیوەندیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە کردووە و بە پێی زانیاریەکان هێرش کراوەتە سەر قاوشەکانی بەندیخانەکە و زیان بە هیچ کەسێک نەگەیشتووە.

ز.ش