لە تاقەوسانی کرماشان یادی شەهیدانى سێدارە کرایەوە

لە تاقەوسانى شاری کرماشان و بە رێکخستنى چالاکییەک یادی شەهیدانى مانگی گوڵان و شەهیدانى سێدارە بەرز راگیرا.

چالاکان و وڵاتپارێزانى کرماشان دوێنێ ٩ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٨ی بانەمەڕ (گوڵان) لە تاقەوسانی کرماشان ٩هەمین ساڵیادی شەهیدان شیرین عەلەم هولی، فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی و عەلی حەیدەریان - یان بەرز راگرت.

چالاکان بۆ بەرزراگرتنى یادی ئەو شەهیدانە مۆمیان داگیرساند و دروشمەکانى "بژی گەریلا" و "بەرخودان ژیانە"یان بەرزکردەوە.

وڵاتپارێزانی کوردستان هەموو ساڵێک لە ٩ی ئایار / ١٩ی گوڵان دا یادی شەهیدانی سێدارە بەرز رادەگرن، کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ / ١٩ی گوڵان لەلایەن رژێمى تیرۆریستیى کۆماری ئیسلامیى ئێرانەوە لە زیندانى ئێوین لەسێدارەدران.

ر.م