لە تەتوان ٩ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی هەدەپە لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە

لە تەتوان لە ناو ١٤ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی، ٩ کەسیان لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ / ١١ی خاکەلێوە ئاکەپە بە جیاوازییەکی زۆر کەم شارەوانیی تەتوانی بەدەستهێنابوو. لە هەڵبژاردنەکاندا ١٤ کەس لەسەر لیستی هەدەپە و ١١ کەسیش لەسەر لیستی ئاکەپە پاڵێورابوون.

 بە هۆی ئەوەی لە ئەنجومەنی شارەوانیی تەتوان دا ژمارەی ئەندامانی هەدەپە زۆرتر بوون، دوێنێ بە تۆمەتی ئەوەی بڕیاری لێپرسینەوەیان لەسەرە، ٩ ئەندامی هەدەپە لە ئەنجوومەنى شارەوانیى تەتوان لەسەر کارەکانیان دوورخرانەوە.

ناوی ئەو ئەندامانەى هەدەپە لە ئەنجوومەنى شارەوانیى تەتوان کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە لەسەر کارەکانیان دوورخراونەتەوە بریتین لە: سەراپ چاکماک گەنچ، دیار ئۆراک، سوئات یەتیشکین، ئەحمەد ساگنچ، عیسا تاش، شوکرو ئایدەمیر، نەدیم تورەمیش، چەتین یڵماز و سەلامی کاراهان.

ر.م