لە جزیر لە دژی زرێپۆشێکى تورکیا چالاکى ئەنجامدرا

لە گەڕەکی یافەس لە ناوچەى جزیری شرنەخ لە دژی زرێپۆشێک چالاکییەک ئەنجامدرا.

لە گەڕەکی یافەس لە ناوچەى جزیری شرنەخ لە دژی زرێپۆشێک لە ناو کاروانێکى سەربازیدا، بە تەقەمەنی چالاکییەک ئەنجامدرا.

دەنگی تەقینەوەى دژ بەو زرێپۆشە لە هەموو شارەکەدا بیسترا. ئاماژە بەوە دەکرێت، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە زیان بە زرێپۆشەکە گەیشتووە.

لە دواى چالاکییەکە ژمارەیەکى زۆر زرێپۆشیان ناردە سەر ناوچەکە و پۆلیس لە چەندین شوێنى ئەو گەڕەکدا بڵاوەیان پێکرا.

ر.م