بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە بەرزایی شەهید ساریای هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە باشوری کوردستان شەڕ ڕوویداوە. بەپێیی زانیاری بەدەستخراو لە هەرێمەکەوە، شەڕەکە لە نێوان گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-HPG) و ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژاستار-YJA STAR) لەلایەک و هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا لەلایەکی دیکەوە زۆر بە دژوار قەوماوە و تێیدا گورزی قورس لە هێزە داگیرکەرەکانی سوپای ڕژێمی تورکیا دراوە. بەپێی زانیاریەکان، لەو شەڕەدا هێندەی ڕوون بووەتەوە ۳ سەربازی دوژمن کوژران و چەندینی دیکەش برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش لە سەنگەر و بنکەکانی دوژمن دراوە.
سەبارەت بە شەڕەکەی تائێستا ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-HPG) لێدوانی نەداوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لەوبارەوە ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە.
هـ.هـ