لە دهێ "قەدەغەى هاتووچۆ" راگەیاندرا

لە ٣ گەڕەک و ٢ گوندی ناوچەى دهێ لە پارێزگاى سێرتى باکوری کوردستان قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا. قەدەغەکارییەکە بۆ "ئامادەکاریی ئۆپراسیۆن" راگەیاندراوە.

سوپاى تورکیا لە سێرت ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن دەکات. بۆ ئەوەش لە ٣ گەڕەک و ٢ گوندی شارۆچکەى دهێ لە پارێزگارى سێرتی باکووری کوردستان "قەدەغەى هاتووچۆ"یان راگەیاند.

قەدەغەکارییەکەى دەوڵەتى تورکیا گوندەکانى گەدیکاشار و بیلگیلی و هەروەها گەڕەکەکانى تاتلی پنار، ئەشیک و چیارلی دەگرێتەوە و لە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ر.م