لە دژی بارەگاى ئاکەپە لە پەیاسی ئامەد چالاکى ئەنجامدرا

لە دژی بارەگاى ئاکەپە لە ناوچەی پەیاسی ئامەد بە تەقەمەنی و فیشەکە شێتە چالاکی ئەنجامدرا.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان لە دژی بارەگاى ئاکەپە لە شەقامی سەڵاحەدینى ئەیوبی لە ناوچەی پەیاسی ئامەد لە کاتژمێر ٢٢:١٥ی شەوی رابردوو لەلایەن دەستەیەکی چەند کەسییەوە بە تەقەمەنی و فیشەکە شێتە چالاکى ئەنجامدرا.

راگەیاندرا، یەکێک لە تەقەمەنییەکان لە ناو بارەگاکەى ئاکەپەدا تەقیوەتەوە و تەقەمەنییەکانى تر نەتەقیونەتەوە.

لە کاتی چالاکییەکەدا پۆلیسی پاسەوانى بەردەم بارەگەکە دەستیان بە دەستڕێژی گولـلە و تەقەی هەڕەمەکی کردووە.

ر.م