لە دێرک داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا
هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە دێرک لە لایەن گەلەوە رسوا و شەرمەزار کرا.
هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە دێرک لە لایەن گەلەوە رسوا و شەرمەزار کرا.
داگیرکەری و هێرشەکانی دەوڵەت تورک و تاوانەکانی لە باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا هەموو رۆژێک بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر ئیدانە دەکرێت.
لەم چەند رۆژەی دواییدا، لە هەموو شار و شارۆچکەیەکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجام دەدرێت. ئەمڕۆ رۆژی سێشەممەش لە ناوچەی دێرک بە سەدان کەس رژانە سەر شەقام و کۆڵانەکان و چالاکیان ئەنجامدا.
گەل لە گۆڕەپانی ئازادی لە ناوچەکە گرد بووەوە و دواتر رێپێوانێک بەرەو گۆڕەپانی کەنیسەی ماردۆدۆ رێکخرا.
لە رێپێوانەکەدا دروشمی "نا بۆ داگیرکەری دەوڵەتی تورک"، "نا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی لە سەرێکانی و گرێ سپی" وترانەوە.
محمد عەبدولرەحمان هاوسەرۆکی بەڕێوەبەریی دێرکی پەیەدە لە ناو گردبوونەوەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی:"ئەو قۆناغەی ئێمە تێدا دێپەڕ دەبێت، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و ئازادی، قۆناغێکی مێژوویە."
عەبدولرەحمان راشیگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین ناوچەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای داگیر کردووە و دیمۆگرافیای گۆڕیوە و چەتە و خانەوادەکانیان لەوێ نیشتەجێ کردووە و وتی:" کردەوەی دڕندانەیان لە دژی گەلی ناوچەکە ئەنجام داوە."
ز.ش