لە زانکۆی سلێمانی پەرتوکەکانی ئوجالان بەسەر خوێندکاراندا دابەشکران

گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە دژی پلانگێری نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، لە زانکۆی سلێمانی پەرتوکەکانی ئوجالانیان بەسەر خوێندکارانی زانکۆدا دابەشکرد.

گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە دژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات بەرامبەر بە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، لە زانکۆی سلیمانی بە سەدان تیراژی پەرتوکەکانی ئوجالانیان دابەشکرد و ئەم هەنگاوەی بزوتنەوەی گەنجان لە لایەن خوێندکارانی زانکۆوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

ناوی ئەو پەرتوکانەی بەسەر خوێندکارانی زانکۆدا دابەشکران ئەمانەن: هەر پێنج پارێزنامە و پەرتوکەکانی ئوجالان، 'مانیفستۆی شارستانێتی دیمۆکراتی – بەرگی ١: مانیفستوی شارستانێتی دیمۆکراتی – بەرگی ٢: شارستانیی سەرمایەداری، مانیفستۆی شارستانێتی دیمۆکراتی – بەرگی ٣: سۆسیۆلۆجیی ئازادی، مانیفستۆی شارستانی دیمۆکراتیک – بەرگی ٤: لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەیرانی شارستانی و چارەسەریی شارستانی دیمۆکراتی، مانیفستۆی شارستانیەتی دیمۆکراتی – بەرگی ٥: پاراستنی کوردی ناو پەنجەی قڕکردنی کلتورییدا و چارەسەریی نەتەوەی دیمۆکراتیک و خۆشەویستی کورد' دابەشکران. هاوکات چەند پەرتوکێکی دیکەی یادەوەرییەکانی گەریلا و بە تایبەت لەسەر پاراستنی ژنانیش دابەشکران.

جگە لە پەرتوکەکانی ئوجالان، چەندین پەرتوکی دیکە بە زمانی عەرەبی و زاراوەی کوردی- سۆرانی دابەشکران. گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر رایانگەیاند، ئەوان لە هەموو شوێنیکی باشوری کوردستان پەرتوکەکانی ئوجالان دابەش دەکەن.

لەسەر ناوی گەنجی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر نەوار ئەحمەد قسەی کرد و وتی:"ئێمە وەکو رێکخستنی گەنجان و ژنانی گەنج بە بڵاوکردنەوەی پەرتوکەکانی سەرۆک ئاپۆ، پلانگێری نیودەوڵەتی کە تا ئێستاش بەردەوامە، ئیدانە دەکەین."

پاوەرعەلی کە یەکێکە لە خوێندکارانی زانکۆ، لە بارەی دابەشکردنی پەرتوکەکان قسەی کردوو سوپاسی بزوتنەوەی گەنجان کردوو وتیک" پێویستە خوێنکاران پەرتوکەکانی عەبدولا ئوجالان بخوێننەوە و ئەم گۆشەگیرییەی تا ئێستاش بەردەوامە، تێبگەن. دەبێت گەنجان خۆیان بۆ دواڕۆژ ئامادە بکەن."

ز.ش