لە سلێمانى پرسە بۆ دیار غەریب دادەنرێت

لە سلێمانى پرسە بۆ شەهید دیار غەریب ئەندامەى دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە دادەنرێت.

هاوسەرۆکایەتیى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دوێنێ لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دیار غەریب (هەڵمەت) ئەندامى دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە و گەریلاکان دەوران و شاهین لە ٥ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١٤ی پووشپەڕ لە هێرشی ئاسمانیى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا لە قەندیل شەهید بوون.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٠٠ لە مزگەوتى ئەحمەدی حاجی عەلی (ئەحە سوور) لە شاری سلێمانى پرسە بۆ دیار غەریب (هەڵمەت) ئەندامى دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە دادەنرێت.

بڕیارە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتییان لە بەردەم ماڵی دیار غەریب (هەڵمەت) ئەندامى دەستى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە لە گەڕەکى بەختیاری کۆببنەوە و بە رێپێوان بەرەو مزگەوتى ئەحمەدی حاجی عەلی (ئەحە سوور) بڕۆن.

پرسەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ تاوەکو ١٦:٠٠ و بۆ ماوەى ٢ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ر.م