لە سلێمانی بە هۆی نەبوونی غازەوە هاوڵاتیان رێگاکانی هاتۆچوویان داخست

خەڵکی باشووری کوردستان بە هۆی کەمبوونەوەی غازەوە نیگەرانە و لە سلێمانی گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لەگەڵ ئەوەی باشووری کوردستان هەرێمێکە پڕە لە نەوت و ئەو بەرهەمانەی لە نەوتەوە دروست دەکرێن بە رێژەیەکی زۆر دەستدەکەون و یەکێک لەو بەرهەمانەش غاز و نەوتی سپیی و بەنزینە، بەڵام زۆر جار قەیرانی سوتەمەنی دروست دەبێت.

لەم دواییانەدا کۆمپانیاکانی غاز گۆرانکاریان بەسەردا هات و لەبەرئەوەش گەل ناتوانێت غاز بەدەست بهێنێت. بەو هۆیەوە هاوڵاتیان رێگای عەربەت سلێمانیان داخست. گەل وتی،" ئێمە هەرێمێکی نەوتین بەڵام غاز دەستناکەوێت. ئەوەش دەلالەت لە دۆخی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکات."

بتلێک غاز لە باشووری کوردستان لەنیوان ٥ بۆ ٧ هەزار دینار دەفرۆشرێت. بە هۆی کەمبوونەکەیەوە نرخەکەی بۆ ٢٥ هەزار دینار بەرزبووەتەوە و دەستناکەوێت.

ف.ق