لە سلێمانی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی عەفرین ئەنجامدرا
لە شاری سلێمانی هاووڵاتیان بە ئامانجی پشتگیری کردنی بەرخۆدانی عەفرین، ڕژانە سەر شەقامەکان.
لە شاری سلێمانی هاووڵاتیان بە ئامانجی پشتگیری کردنی بەرخۆدانی عەفرین، ڕژانە سەر شەقامەکان.
بەدەستپێشخەری گروپی پشتیوانی باشور بۆ عەفرین، بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی عەفرینەوە، خۆپیشاندانێک لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا.
کەمێک پێش ئێستا، لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی عەفرینەوە، خۆپیشاندانێک لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ەوە بۆ بەردەم باخی گشتیی دەستیپێکرد.
چەندین لایەنی باشوری کوردستان لە خۆپیشاندانەکەدا بەشدارن، دروشمی "عەفرین بەتەنھا نییە جیھان پشتیوانییە"، "عەفرین نەکەوتووە و ناکەوێت" و "داگیرکەران پێویستە خاکی کوردستان بەجێبھێڵن" و "بژی بەرخۆدانی عەفرین" دەوترێتەوە.
جێگای ئاماژپێکردنە، ئەمڕۆ ٢٤ی ئادار/٣ی خالەلێوە، وەک ڕۆژی جیهانیی عەفرین دیاریکراوە، بەو بە هەمان مەبەست لە کوردستان وئەورووپا، چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێن.
ک-ش