لە سلێمانی ٥ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣٣ کەس لە باشووری کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و ٥ کەسیش لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣٣ کەس لە باشووری کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و ٥ کەسیش لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (١٧٧٤) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، (٦٩٢) هەولێر، (٦٥٨) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٢٠) گەرمیان، (٤) ڕاپەڕین.
هەروەها کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە (٨٧٥٩٠) پشکنین بووە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج کەس لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئەنجامی پشکنینەکاندا (١٣٣) تووشبووی نوێ تۆمار کراون کە بەمشێوەیەبووە:
پارێزگای هەولێر (٣٩) تووشبوو، پارێزگای سلێمانی (٩١) تووشبوو، پارێزگای دهۆك (٣) کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
تائێستا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢٢٢) تووشبووە، لەنێویاندا (٢٤) مردن هەیە و (٤٤٨) نەخۆشیش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٧٥٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
ف.ق