لە سلێمانی ڕۆژبوونی ئۆجالان پیرۆز كرا
لە ناوەندی ڕێكخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی بە ئاهەنگێک یادی لە دایكبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز كرا.
لە ناوەندی ڕێكخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی بە ئاهەنگێک یادی لە دایكبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز كرا.
لە ناوەندی ڕێكخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کە ماوەی ١١٤ ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سه‌ر ئۆجالان چالاکیی مانگرتنی نۆبه‌تدار لە خواردنی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یادی له‌دایكبوونی ڕێبەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرا.
مه‌ڕاسیمی پیرۆزباییه‌كه به بەشداری مانگرتوان و هاوڵاتییان بە خوله‌كێك وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان ده‌ستی پێكرد. دواتر بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی ئۆجالان پێشکەش کرا. پاشان گرووپی شەهید سەرحەد و گرووپی موزیکی ڕۆژئاوا بەرهەمه هونەرییه‌كانی خۆیان پێشکەش کرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ٧٠ مۆم بۆ یادی ٧٠هه‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونی ئۆجالان لە لایەن ئامادەبوانەوە داگیرسێنران. هاوكات ئاماده‌بوان و چالاکانی مانگرتوو جەختیان لەوە دەکردەوە تاکو شکاندنی گۆشەگیریی سه‌ر ئۆجالان به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكی.
s.m