لە سلێمانی کەسێک دەستی بە «ڕۆژووی مردن» کرد
لە سلێمانی گەنجێک بەناوی مەمدووح ئۆزدەمیر لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە «رۆژووی مردن» کرد.
لە سلێمانی گەنجێک بەناوی مەمدووح ئۆزدەمیر لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە «رۆژووی مردن» کرد.
لهپێناو شكاندنی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عهبدوڵا ئۆجالان گەنجێکی خەڵکی شاری جۆلەمێرگی باكووری كوردستان بەناوی مەروان مەمدووح ئۆزدەمیر له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان دهستی به «ڕۆژووی مردن» كرد.
له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامهوانیدا كه نوێنەرانی پارتیی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕهژاك)، بەرەی دیموکراسیی گەل و كۆمهڵهی گەنجانی وهڵاتپارێز ئاماده بوون، ئۆزدهمیر دهستپێكردنی چالاكییهكهی ڕاگهیاند.
«ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین»
ئۆزدەمیر گوتی، «بە پێشەنگایەتیی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی كۆمهڵگهی دیموکراتی (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ، لەپێناو شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتیمان ٦ مانگ لەمەوبەر بەرخۆدانێك دهستی پێكرد. ئەو بەرخۆدانە چوار پارچەی کوردستان و ههندهرانی گرتهوه. هەڤاڵانی زیندان هەر لە سەرەتاوە لهنێو ئەم بەرخۆدانەدا بوون. دواتر ٣٠ هەڤاڵی دیكهی زیندانی دەستیان بە ڕۆژووی مردن کرد و تێکۆشانەکەیان گەیاندە ئاستێکی دیکە. ئەم بەرخۆدانە وای كرد دهوڵهتی تورک خۆی بخاتە بەر پێی رێبەرایەتیمان بەڵام هێشتا گۆشەگیری نەشکاوە. منیش ڕایدەگەیهنم کە لێرە بەدواوە لە سلێمانی دەست بە ڕۆژووی مردن دەکەم. ئەگەر بە ژیانی خۆشمان بێت، ئێمه گۆشەگیری دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین.»
s.m