لە سێرت-ی باکووری کوردستان ٣کەس دەستگیرکران

لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیی دەوڵەتی تورک، لەناوچەی مسرجێ-ی سێرت، پۆلیس هەڵیکوتایەسەرمالی هاووڵاتیان و٦کەسی دەسبەسەرکرد و لەو ٦کەسە ٣کەسیان دەستگیرکران.

لەناوچەی مسرجێ-ی سێرت پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەرماڵی هاووڵاتیاندا و ٦کەسی دەسبەسەرکرد.دوای ئەوەی کە دەسبەسەرکاروەکەان ڕەوانەی ناوەندی ئەمنیەت کران ٣کەس لە دەسبەسەرکاروەکان فەرمانی گرتنیان بۆدەرکرا ودەستگیرکران.

دەستگیرکراوەکان لەناوەندی ئەمنیەتی سێرت ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت.

ک-ش