لە شرنەخ تیرۆری دەوڵەتی تورک؛ ١٠ کەس دەستگیر کران
لە شرنەخ پۆلیسی تورک هەدەپەیان کردە ئامانج و هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین کەسیان دەستگیر کرد.
لە شرنەخ پۆلیسی تورک هەدەپەیان کردە ئامانج و هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین کەسیان دەستگیر کرد.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک لە ناوەندی شار و ناوچەی هەزەخ، پۆلیسی تورک دەستیان بە تیرۆری دەستگیرکردن کرد.
لە چوارچێەوى ئەو لێپرسینەوەیەدا لە ناوەندی شرنەخ هەریەک لە یەحیا ئیدین، سینان کۆلومان و سەکڤان کلنچ لە بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەستگیر کران.
لە ناوچەی هەزەخ-یش هەڵیانکوتایە سەر ماڵی محەمەد ئەرئاسەلان ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی، کە پێشتر ڕۆژی ١٥ی ئاب/٢٤ی گەلاوێژدا دەستگیر کرابوو، لە هەڵکوتانى ئەمجارەدا گیولەر ئەرئاسەلان هاوژینی محەمەد ئەرئاسلان-یان دەستگیر کرد.
لە ئەلکێ-یش پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ٦ شوێن
پۆلیس لە هەڵکوتانەکەیدا ماڵەکانی سەروژێر کرد و هەر یەک لە دیندار جین، جەمیل جین، نووری جین، سەڵاحەدین ئاتامان، عەگید چۆکدۆغان و مەزلوم چۆکدۆغان لە بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەستگیر کران.
لە شرنەخ، ١٥ی ئاب دیسان ئۆپەراسیۆن کرابوو و ١١ کەسیان دەستیگرکردبوو. ٩ کەس ئازاد کرابوون و ٢ کەسیش بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.
هەروەها لە ١٥ی ئاب لە ئارتوکلو، نسێبین، قۆسەر، کەربۆران و ستەور ١١ کەس دەستگیر کرابوون. چاوەڕێ دەکرێت دووشەممە ئەو کەسە دەستگیرکراوانە ببرێنە بەردەم دادگا.
ژ.ت