لە هەفتانین لە هەڵمەتی جەنگدا ٨ سەربازی ڕژێمی تورکیا کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەفاتانین لە هەڵمەتی جەنگی هەفتانین دا ژنەگەریلاکانی یەژائا ستار YJA-STAR- چالاکیان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە 5 سەربازی ڕژێمی تورکیا کوژران و ژنە گەریلاکان سەربازانی داگیرکەری تورکیا جوڵەبڕ کردووە و توانای پێشڕەویان نییە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە-HPG لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: "لە ڕێککەوتی 23ی ئابی ڕابردوودا، لە هەرێمی هەفتانین هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە. هاوکات لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنکارە داگیرکەرەکانی تورکیادا، لە ڕێککەوتی 12 و 13ی ئەیلولی رابردوودا، فەرمانداری ئیالەتی هەپەگە لە هەفتانین هەڵمەتی جەنگی هەفتانیان دەستپێکردووە و هەڵمەتەکە تا ئێستا بە ڕۆحیەتێکی فیدیانە بەردەوامە و ڕۆژانە گەریلاکانی هەپەگە و ژنە گەریلاکانی یەژەئا ستار و YJA-STAR- گورزی زۆر قورس لە دوژمن دەدەن. لەو چوارچێوەیەدا:

لە ڕێککەوتی 12ی ئەیلول، لە بەرزایی پارتیزانی هەفتانین گەریلا لە دژی سەربازانی دوژمن چالاکی ئەنجام داوە و وێرانی گەیاندنی زیانی زۆری ماددی بە خاڵ و سەنگەرەکانی پێشەوە، 3 سەرباز کوژراون.

لە ڕێککەوتی 13ی ئەیلولیشدا، لە بەرزایی سیسەری هەمان هەرێم گەریلا لە دوو قۆڵەوە هیرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی دوژمن و گورزی قورسی ماددی و گیانی زۆریان لێداون و هێندەی ڕوون بووەتەوە 4 سەرباز کوژران و ژمارەیەکی زۆر سەربازیش بریندار بوون.

هەمان ڕۆژ لە نێوان بەرزایی سیسەر و گردی هێڵزدا، یەکینەکی سەربازانی داگیرکەری تورکیا کە سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگا بوو، لە لایەن گەریلاوە لێی دراوە و لە ئاکامدا بلدۆزەرێکی سەربازی تێکشکیندراوە و سەربازێک کوژراوە.

پاش چالاکییەکان رژێمی تورکیا بە هەلیکۆپتەری کوبرا ناوچەکەیان بە چڕی بۆردومان کردووە. بەڵام هەم لە چالاکییەکاندا و هەم لە بۆردومانەکەدا گەریلاکان بێزیان بوون و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

 

هـ.هـ