لە هەولیردوو چالاکی مانگرتوولەخواردن داوای خاوەنداریەتی لە مانگرتنەکان دەکەن

ئەندازیارهەرێم مەحموود کە لەشاری کەلار لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان مانی لەخواردن گرتوو سەردانی ناسریاگزی کرد کە لەنوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر لەمانگرتندایە. هەردوو چالاک داوایان لەگل کرد کە خاوەنداریەتی لە مانگرتنەکان بکرێت.

چالاکیی مانگرتن لەخواردنی خولیی لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر و مانگرتنی بێسنووری ناسر یاگز، لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆجالان، ١٦٣ ڕۆژە بەردەوامە، هەرێم مەحمود لە کەلار کە ئەویش ٦٨ ڕۆژە هەر بەو ئامانجە لە مانگرتنی بێسنوور دایە، سەردانی ناسر یاگزی کرد لە هەولێر.

لەو سەردانەدا ناسر و هەرێم مەحمود پەیمانی سەرکەوتنیان دووبارە کردەوە، هەرێم مەحمەد ڕایگەیاند: منیش وەک چالاکوانێک کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ مانی گرتووە، سەردانی ناسر یاگزم کرد، بینینی ناسر بۆ من هەستی سەرکەوتن و ئازادی بوو، ناسر و لەیلا هێزیان بە مندا کە دەست بەو مانگرتنە بکەم، چونکە ئەرکێکی مرۆییە، هەرچەند ئەو چالاکییە لە هەموو جیهان بڵاو بووتەوە، بەڵام هێشتاش پێویستە گەلی کورد لە هەر شوێنێک ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت و خاوەنداریی لێبکات، دوژمنانی گەلی کورد کە ئەو پێشکەوتنانە لە چالاکییەکە دەبینن هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان، چونکە لە هێزی ئێمە و بەرخۆدانی گەلی کورد دەترسن، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بە دەست بێنین پێویستە بەرخۆدانی خۆمان گەورەتر بکەین، فاشیزم تێکبشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین.

هەرێم مەحمود سڵاوی بۆ لەیلا گوڤەن نارد و، وتی: لێرەوە و لەگەڵ ناسر سڵاوی خۆمان پێشکەشی پێشەنگی ئەو بەرخۆدانە، لەیلا گۆڤەن دەکەین، لەیلا نەک تەنها پێشەنگی ئەم بەرخۆدانەیە، هاوکات پێشەنگی هەموو ژنانە، ژنانی باشوور پێویستە وەک لەیلا گوڤەن پێشەنگ، چونکە ئەو گۆشەگیرییە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت هاوکات لەسەر گەلی کورد و گەلان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەو ئامانجە پێویستە بە شێوەیەکی بەهێزتر کار و خەباتی خۆمان بەڕێوەبەرین و هەموو کەسێک بەشدار بێت تێدا.

بە  بینینی ناسر ورەم گرت

هەرێم مەحمود وتی: بە راستی بینینی ناسر بۆ من هێز و سەرکەوتنێکی گەورە بوو، زۆر دڵخۆش بووم بە بینین بەڕێز ناسر، بە ڕێزدارییەوە سڵاو لەو هاوڕێیانە دەکەم کە مانگرتنیان تامردن دەستپێکردووە، ئەو بەرخۆدانەی ئێمە دەبێتە هۆی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، بانگ لە هەموو خەڵکی باشور، باکور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەکەم کە خاوەنداریی لە چالاکیی مانگرتن تا مردن و چالاکوانانی مانگرتوو بکەن، تا دەگەینە سەرکەوتن.

هەروەها ناسر یاگز باسی ئەوەی کرد، کە کاتێک دەبیسێت هەرێم مەحمود دەستی بە مانگرتن کردووە، هەستی سەرکەوتنی دووبارە بووەتەوە و، وتی: من ئەو کاتە زانیم کە بەرخۆدانمان سەردەکەوێت و سەرکەوتنمان نزیک بووەتەوە و وتم ئەو چالاکییەی لێرە دەستم پێکردووە، هەرێم مەحمود لە باشور بووەتە وەڵامێک بۆی، یەکەم ئامانجی من خاوەنداری لە فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆ و پاراستنی نەتەوەی کورد بوو، هەرێم بەو کارە خاوەنداریی لەو فەلسەفەیە کرد.

یەکگرتنی کورد نمونەیەکە بۆ جیهان

ناسر یاگز ئاماژەی بەوەدا کە گۆشەگیری لەسەر هەموو مرۆڤایەتییە و، وتی: شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە پێویستیی بە یەکگرتنی گەلی کوردە، دوژمن کاتێک ئەو یەکبوونە دەبینێت دەترسێت و هێرش دەکاتە سەرمان، ئەگەر کورد یەکگرتوو بن دەبنە نمونەیەک بۆ هەموو گەلانی جیهان.

بانگی ناسر بۆ گەنجانی کورد

ناسر وەها بانگی لە گەنجانی کورد کرد: سەرەتا بانگ لە هەموو گەنجانی کورد دەکەم کە بێدەنگییان بشکێنن، پێویستە ئەو چالاکییە لە بەردەم زیندانەکان دەکرێت بە دایکانەوە سنووردار نەبێت، پێویستە هەموو گەنجانی کورد دەست لە ناو دەست خاوەنداری لەو چالاکییانە بکەن، بانگەوازی لە هەموو ڕێکخراو، دەزگا، سیاسەتمەدار، ڕۆشنبیر، ماموستا و هەموو گەلی کورد لە باشور و باکوری کوردستان دەکەم، کە چێتر کات کاتی قسەکردن نییە، کات کاتی بەرخۆدانە، پێویستە گەشە بە بەرخۆدان بدەین و سەرکەوتن بەدەست بێنین.

لە کۆتایی قسەکانیدا ناسر یاگز، وتی: دووبارە بەخێر هاتنی هەرێم مەحمود دەکەم و دەڵێم سەرکەوتن هی گەلی کوردە و فاشیزم لەناو دەبەین، لە هەولێرەوە سڵاو لە هەموو مانگرتووان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

ک-ش