لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی گەریلادا ۱٥ سەربازی ڕژێمی تورکیا کوژران

لە خواکورک، مێردین و هەفتانین لە چەندین چالاکی گەریلاکانی (هەپەگە/یەژاستار)دا، گورزی قورس لە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا دراوە و لانی کەم ۱٥ سەرباز کوژران و لە وان-یش شەڕی دژوار قەوماوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایاگەیاند: "لە بەردەوامی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا کە گەریلاکانی (هەپەگە)  و ژنە گەریلاکان یەکینەی ژنی ئازاد (یەژاستار)دا کە لە سەرتاسەری کوردستان لە دژی سەربازانی داگیرکەری تورکیا ئەنجامی دەدەن، گورزی زۆر قورس لە هێزەکانی دوژمن دراوەتەوە و لە ئاکامیدا لە خواکورک ۱۱ سەرباز، لە مێردین ۳ سەرباز، لە هەفتانین ۱ سەرباز بە گشتی ۱٥ سەربازی داگیرکەر کوژراون وژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. هەروەها لە وان-ش شەڕی دژوار ڕووی داوە و دواتر لە سەر ئەو شەڕە و وردەکاریەکانی زانیاری بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیێنین". 

دەقی بڵاوکراوەکەی هەپەگە:
لە گردی کۆنفراسی مەزن سەربازێک کوژرا

ڕۆژی ۲۳ ئەیلول کاتژمێر ۱۷:۰۰ی ئێوارە، لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گەریلا لە گردی کۆنفراسی مەزن سەر بە دەڤری گەللی پساخا هێزە داگیرکەرەکانیان کردوەتە ئامانج و لە ئاکامیدا سەربازێک کوژراوە.

لە گردی شەهید دەروێش ۱۱ سەرباز کوژران

هەر ڕۆژی ۲۳ ئەیلول کاتژمێر ۱۰:۳۰ خولەکی بەیانی، لە گردی شەهید دەروێشی هەرێمی خوارکوک سەر  بە هەرێمەکانی پارستنی میدیا کاروانێکی هێزەکانی دوژمن کە دەیویست بەرەو گردی لێلیکان بچێت لە لایەن گەریلاوە لە چەند قۆڵەوە زۆر بە قورسی لێیان دراوە و بە هۆیەوە زرێپۆشێکی جۆری ڕیۆ بە تەواوی تێکشکێنراوە و ۱۱ سەربازی داگیرکەریش کوژراون و چەندینی دیکەش برینداربوون. پاش ئەو گورزە قورسە هێزەکانی تورک بێسەروبەر ناوچەکەیان تۆپباران و هاوەنباران کردوە و بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لاشەی کوژراو و بریندارەکانی گواستوەتەوە.

لە چالاکی یەژاستاردا سەربازێک کوژرا

لە بەردەوامی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر، لە نێوان ناوچەی میدیادی مێردین و هەزەخی شرناخی باکوری کوردستان ژنە گەریلاکان یەکینەی ژنی ئازاد (یەژاستار) لە دژی بنکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە و لەوێش سەربازێکی دیکە کوژراوە.

لە باگۆک ۲ سەرباز کوژران

هەر لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا لە مەیدانی شەهید بۆتان کە دەکەوێتە ناوچەی باگۆکی مێردین چالاکیەکی دیکە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجام دراوە و لە ئاکامیدا ۲ سەرباز کوژراون.

گەریلایەک شەهید بوو

لە ڕۆی ۲۲ی ئەیلول، دەڤەری هەرەکۆڵی سەر بەپارێزگای سێرت لەلایەن هێزەکانی دوژمنەوە کراوەتە ئامانجی ئۆپەراسیۆن و بۆردومان کراوە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هاوڕێیەکمان بە ناوی نورهان دوندار شەهید بووە کە ناسنامەکەی بەم شێوەیە:

ناسناو: گۆکسون تێکۆشین
ناو و پاشناو: نورهان دوندار
ناوی دایک و باوک: هەدرا-تاهیر
لەدایکبوون: سێرت/۱۹۸٦
کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۲ی ئەیلولی ۲۰۱۹/هەرەکۆڵ/سێرت

لە وان شەڕی دژوار قەوماوە

ڕۆژی ۱۰ی ئەیلول لە نزیک گوندی ئاخولای سەر بە ناوچەی ئەباقی سەر بە شاری وان، شەڕێکی دژوار لە نێوان هێزەکانمان و هێزە داگیرکەرەکانی تورکیادا قەوماوە. دواتر لە سەر ئەو شەڕە و وردەکاریەکانی زانیاری بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیێنین. 

هێرشی ئاسمانی


ڕۆژی ۲۳ی ئەیلول لە نێوان کاتژمێرەکانی ۱۳:۳۰ و ۱٤:۰۰ی پاشنیوەڕۆدا، دەڤەری کانی ڕەشی زاب و لە کاتژمێر ۱٦:۰۰ی سەرلەئێوارەشدا گەللی باڵەیانی هەرێمی قەندیل لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیاوە بۆردومان کراون.

 

هـ.هـ