ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-HPG) لە سەر دوایین چالاکییەکانی گەریلاکانیان و ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژاستار-YJA STAR) کە دژی هێزە داگیرکەرەکانی سوپای ڕژێمی تورکیا ئەنجامی دەدەن و شەڕ و پێکادانەکان لەگەڵ ئەو سوپایەدا ڕاگەیەندراوێکی سەربازی بڵاوکردووەتەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کروە: "لە بەردەۋامی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی گەریلادا کە دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامی دەدەن، گورزی قورس لەو سوپایە سوپایە دراوە و هێندەی ڕوو بووەتەوە ۷ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون".
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە:
هەفتانین
لەچوارچێوەی (هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی هەفتانین) دا کە دژی سوپا داگیرکەرەکەی ڕژێمی تورکیا ئەنجام دەدرێت، لە ڕێککەوتی ۱۷ی ئەیلول کاتژمێر ۱۱:۳۰ خولەکی نیوەڕۆ، لە بەرزایی هێلزی هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا گەریلا لە هێزەکانی دوژمنی داوە کە سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگابوون و لە ئاکامیدا گورز لە بلدۆزەێک دراوە و ۱ سەرباز کوژراوە. پاش چالاکییەکە دوژمن گەلی پساخای بۆردومان کردووە. لەو چالاکییەدا گەیلاکانمان بێزیان بوو و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بارەگاکانی خۆیان.
لە ڕێککەوتی ۱۸ی ئیلول کاتژمێر ۱۱:۰۰ نیوەڕۆ، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەمان هەڵمەتدا لە ملەی شەهید مەڕوان چالاکیان لەدژی دوژن ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ۱ سەرباز کوژراوە.
خنێرە
لە ڕێککەوتی ۱۸ی ئیلول کاتژمێر ۱٦:٥۰ خولەکی سەرلەئێوارە، لە گرێ شکیفی هەرێمی خنێرە گەریلاکانمان لە دژی هێزەکانی ڕژێمی تورکیا کە هەوڵی خۆبەجێکردنیان داوە چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئاکامیدا گوزری قورسیان لێدراوە و هێندەی ڕوون بووەتەوە ۳ سەرباز کوژراون و ۲ی دیکەش بریندار بوون. پاش ئەوە سوپای کۆماری تورکیا بێسەروبەر گولـلەبارانی ناوچەکەی کردووە و لە درەنگانی شەودا بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی گواستووەتەوە.
خواکورک
لە ڕێککەوتی ۱۹ی ئەیلول کاتژمێر ۰٦:٥۰ خولەکی بەرەبەیانی، لە ملەی شەهید بۆتانی سەر بەهەرێمی خواکورک سوپا داگیرکەرەکەی ڕژێمی تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی بەڕێوەبردوە و گەریلاش لە دژیان چالاکی ئەنجام داوە. لەو چالاکییەشدا هێندەی زانراوە ۱ سەرباز کوژراوە.
چەلێ
لە ڕێککەوتی لە ۱۷ی ئەیلول کاتژمێز ۱٦:۳۰ خولەکی سەرلەئێوارە، لە کاتێکدا لە بەرزایی بانێی سەر بە ناوچەی چەلێی پارێزگای جۆلەمێرگ ئامێرە میکانیکییەکانی سوپای تورکیا سەرقاڵی لێدانی سەنگەر و خەندەق بوون بوونەتە ئامانجی چالاکی گەریلا. لەو چالاکیەشدا بلدۆزەێکی سەربازی تێکشێنراوە و گورزی قورس لە سەربازان دراوە، بەڵام لە بارەی ژمارەی کوژراوان و بریندارانەوە ئامارێکی ورد و دروست بەدەستنەخراوە. دوابەدای چالاکییەکە دوژمن بە هەلکۆپتەری جەنگی هەڕەمەکیانە دەڤەرەکەی بۆردومان کردووە. پاش ئەنجامدانی سەرکەوتوانەی چالاکییەکە گەریلاکانمان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.
شرنەخ
لە ڕێککەوتی ۱۷ی ئەیلول کاتژمێر ۱۸:۳۰ خولەکی ئێوارە، لە مەزرای مارینۆسی هەرێمی کاتۆ مارینۆسی سەر بە ناچەی ئەلکێی پارێزگای شرنەخ سوپای ڕژێمی تورکیای داگیرکەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوانی ئەنجام داوە. لە ۱۸ی ئەیلولدا لە ساتەکانی شەودا دوژمن بۆردومانی دەڤەرەکەی کردووە و دواتر کشاوەتەوە. بەهۆی بۆردومانەکەوە ۲ هاوڕێمان شەهید بوون کە دواتر ناسنامەکانیان بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکەین.
بەدلیس
لە ۱٦ی ئەیلول، لە دەڤەری شێخ هادی سەر بە پارێزگای بەدلیس دوژمن ئۆپەراسیۆنی ئەنجام دابوو. لە ۱۷ی ئەیلولیش کاتژمێر ۰۱:۳۰ خولەکی نیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی دەڤەرەکەیان کردووە و دوای ئەوەش بە هەلیکۆپتەر سەرباز لە ناوچەکە دابەزێنراون و ئەوەش شەڕی بەدوادا هاتووە. بەڵام هەمان ڕۆژ ئۆپەراسیۆنکاران کشاونەتەوە. لێ لەو شەڕ و بۆردومانەدا هاوڕێیەکمان پاش بەرخۆدانی قارەمانانە پەیوەستی کاروانی شەهیدان بووە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ناسنانامەکەی بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیەنێنین.
زاپ/ ئاڤاشین
لە ڕێککەوتی ۱۷ی ئەیلول کاتژمێر ۲۱:۰۰ی شەو، لە دەڤەری جیلۆی بچوکی سەر بە هەرێمی زاپ، هەروەها لە ۱۸ی ئەیلول کاتژمێر ۱٥:٥۰ خولەکی دوانیوەڕۆ، دەڤەری گرێ سۆری سەر بەهەرێمی ئاڤاشین بە قورسی بۆردومان کراون. بەڵام لەو بۆردومانانەدا زیان بە گەریلاکانمان نەگەیشتووە.
جۆلەمێرگ
لە ڕێککەوتی ٤ٚی ئەیلولی ڕابردوودا ڕامانگەیاندبوو: لە ۲ی ئەیلول، لە نزیک بەرزایی خەرەگۆڵی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ گەریلاکانمان لە دژی کاروانێکی سەربازی دوژمن چالاکیان ئەنجامداوە و تێیدا ۱۳ سەرباز کوژراون. ئێستاش ئاشکرا بووە لە پاش ئەو چالاکییە دوژمن ناوچەکەی بۆردومان کردوو و ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە. ئەو ئۆپەراسیۆنە تا ۸ی ئەیلول بەردەوام بووە و لەو ڕۆژەدا لە نێوان هێزەکانمان و ئۆپەراسیۆنکاراندا شەڕ ڕوویداوە. لەو شەڕەدا لە ۳ی ئەیلول هاوڕێمان ڕێناس تۆڵهەڵدان و لە ٦ی ئەیلول هاوڕێمان خەیری هەرەکۆڵ لە پاش بەرخودان و شەڕی قارەمانانە شەهید بوون. لە ۸ی ئەیلولدا، گەریلا لە دژی سەربازانی دوژمن چالاکی ئەنجام داوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و سەربازێکیش بریندار بووە.
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلا شەهیدەکەیانی وەها ڕاگەیاندووە:
ناسناو: ڕێناس تۆڵهەڵدان
ناو وپاشناو: باڤەر کاڤاک
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: حوسنوگوڵ/مەمەد شەریف
شوێن و ڕێککەوتی شەهیدبوون: چەلێی جۆلەمێزگ/ ۳ی ئەیلولی ۲۰۱۹
ناسناو: خەیری خەرەگۆڵ
ناو وپاشناو: ساڵح ئیسماعیل ئیبراهیم
شوێنی لەدایکبوون: شام (دیمەشق)
ناوی دایک و باوک: مەنال/ئیسماعیل
شوێن و ڕێککەوتی شەهیدبوون: چەلێی جۆلەمێزگ/ ٦ی ئەیلولی ۲۰۱۹
خواکورک
ئێمە لە ڕێککەوتی ٥ی ئەیلول لە ڕاگەیەندراوێکماندا ئاشکرامان کردبوو، لە ۳ی ئەیلولدا، گەریلاکانمان لە لە گەلی شێخزادەی هەرێمی خواکورک چالاکیان لە دژی سوپای داگیرکەر ئەنجامداوە و تێیدا گورزیان لە هەلیکۆتەرێکی جەنگی دابوو و پاش ئەوەش دوژمن ناوچەکەی بۆردومان کردووە. لە ئێستادا بۆمان دەرکەوتووە لەو بۆردومانەدا ۲ هاوڕێمان شەهیدبوون کە ناسنامەکانیان وەهایە:
ناسناو: عادل ئینتقام
ناو وپاشناو: کانیوار ئیبراهیم
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
ناوی دایک و باوک: عەتییە/ئەحمەد
شوێن و ڕێککەوتی شەهیدبوون: خواکورک/ ٤ی ئەیلولی ۲۰۱۹
ناسناو: سەرهات خوین
ناو وپاشناو: سادەت یەڵچینکایا
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: سەعادەت/یەڵچینکایا
شوێن و ڕێککەوتی شەهیدبوون: خواکورک/ ٤ی ئەیلولی ۲۰۱۹
هەپەگە وێڕای ستاییشکردنی زۆری هاوڕێ شەهیدەکانیان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلی کوردستان دەکات و بەڵێن دەدات درێژە بە تێکۆشان و ڕێبازەکەیان بدات و هیوا و ئامانجەکانیان بەدیبهێنێت.
هـ.هـ