لە هەڵمەتێکی نەمام چاندندا لە کەرکووک زیاتر لە ١١ هەزار نەمام چێندرا

لەشاری کەرکووک هەڵمەتێکی نەمام چاندن دەستیپێکرد زیاتر لە ١١ هەزار نەمام لە ٣٦گەرەک و ٦ شارەدیێ و شارۆچکەی شارەکە دەچێندرێت.

سەرلەبیانی ئەمرۆ لە باخچەی قەلای کەرکووک بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئاشتیەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دامەزراوەی کۆکار بۆ کاری خۆبەخشی و مرۆیی ڕایانگەیاند کە لەشاری کەرکوک دەست دەکەن بە هەڵمەتی چاندنی ١١ هەزار و ٥ نەمام کرد کە لە هەڵمەتەکەدا (١٥٠٨) خۆبەخش لە ٣٦ گەرەک و ٦ شارەدی و شاروچکەی کەرکووک نەمامەکان دەچێنن.

سروە رەئوف ئەندامی دەستەی بەرێوبەرایەتی کۆکار لە کۆنگرەیەکئ رۆژنامەوانیدا بەیاننامەی دستبێکردنی هەڵمەتەکەی گروپەکەی خویندەوە کە تێیدا هاتبوو:

"لای هەمووان ئاشکرایە کە شاری کەرکوک شارێکی پیشەسازی و گەرمە و ریژەی سەوزایی لە ٪٢کەمترە و لە هەمان کاتدا ساڵانەش پڵەکانی گەرما لەم شارە بەبەردەوامی بەرزتر دەبێتەوە و شارەکە بەروە دۆخێکی مەترسی دارهەنگاو دەنێت، بۆیە دامەزراوەی کۆکار بۆ پەرەپێدان و کاری خۆبەشی بۆ ماوەی چەند مانگێکە ئامادا سازی کردووە بۆ کۆکردنەوە و چاندنی ١٠ هەزار نەمام لە شاری کەرکوک، بەڵام دامەزراوەی کۆکار توانی ژمارەی نەمامەکان بگەینێتە ١١ هەزار و ٥ نەمام".

هەروەها سروە رەئوف دەربارەی ئامانجی دامەزارەوەی کۆکار لەم چالاکیە ڕایگەیاند: " ئامانج لەم کارە بەرزکردنەوەی ریژەی سەوزایی و بەکلتور کردنی چاندنی نەمامە لە شاری کەرکوک دەمانەوێت بەم هەڵمەتە ئاشتی و پێکەوە ژیان لەم شارە بچەسپێنین، کە ئەم هەڵمەتەش لە رۆژی جیهانی ئاشتی دەستی پێکردووە ،خۆبەشەکانی کۆکار سەرپەرشتی و پڵان دانان و کۆکرنەوە و جێبەجێکردنی ئەم کەمپینەیان لە ئەستۆ گرتووە."

هەروەها محەمەد عەبدولخالق بەرپرسی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی کۆکار بە ئاژانسی هەواڵی فوارتی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا ئێمە وەکو دامەزراوەی کۆکار بریارماندا دەست بکەین بە چاندنی زیاتر لە ١٠ هەزار نەمام لە یەک رۆژدا."

هەروەها محەمەد عەبدولخالق ڕاشیگەیاند: "ماوەی چەندین مانگە ئامادەکاری بۆ ئەم هەڵمەتە دەکەین، ئەمرۆش ئێمە زیاتر لە ١١ هەزار نەمام دەچێنین و لەم هەڵمەتەش هەموو نەتەوەو پێکهاتەو ئاینە جیاوازەکانی شارەکە بەشدارن لەگەلمان."

ک-ش