لە وان باری نائاسایی بەردەوامە؛ ٤ ساڵە هەموو چالاکییەک قەدەغەیە

قەدەغەى چالاکییەکان لە وان، کە ٢ هەزار و ٣٥ رۆژ لەوە پێش لەلایەن پارێزگاری وانەوە راگەیاندرا بۆ جارێکیتر درێژ کرایەوە. بە هۆی ئەو قەدەغەکارییەوە، کە زیاتر لە ٤ ساڵە بەردەوامە، تەنانەت رێگا بە ئەنجامدانی چالاکیی هونەریش لە شاری وان نادرێت.

قەدەغەى چالاکییەکان لە وان، کە ٢ هەزار و ٣٥ رۆژ لەوە پێش لەلایەن پارێزگاری وانەوە راگەیاندرا بۆ جارێکیتر درێژ کرایەوە. بە هۆی ئەو قەدەغەکارییەوە، کە زیاتر لە ٤ ساڵە بەردەوامە، تەنانەت رێگا بە ئەنجامدانی چالاکیی هونەریش لە شاری وان نادرێت.

حکومەتى ئاکەپە کە شەڕی دەسەڵاتی لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦دا بۆ خۆی کردە هەل، باری نائاسایی راگەیاند. لە کاتی باری نائاسایدا ١٢٠ هەزار کەس لەسەر کارەکانیان دەرکران، سەدان تەلەفزیۆن، رادیۆ و رۆژنامە داخران. لە قۆناغی باری نائاسایی دا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس زیندانیکران. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٨دا کۆتایهاتن بە باری نائاسایی بە شێوەى فەرمی راگەیاندرا، بەڵام لە وان تاوەکو ئێستاش باری نائاسایی بەردەوامە. لە وان جارێکیتر و بۆ ماوەى ١٥ رۆژی تر هەموو جۆرە چالاکی و کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێک قەدەغە کران.

محەمەد ئەمین بیلمەز پارێزگاری وان لەبارەی کێشەکانی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە لە پشت درگاکانەوە دەڵێت "ئەوە بابەتەتێکە کە لەسەروو ئەرک و دەسەڵاتی ئێمەوەیە"، بەڵام ناڵێت "ئەوە چییە کە لەسەروو ئەرک و دەسەڵاتییانەوەیە". وان شارێکە ساڵانە دەیان هەزار گەشتیار سەردانی دەکەن، بەڵام ٤ ساڵە بەهۆی ئەو قەدەغەکارییەوە رێگا نەدراوە هیچ فیستیڤاڵێک و کۆنسێرتێکی تیایدا بەڕێوەبچێت. تەنانەت پێشتر هەموو ساڵێک پێشانگای کتێب دەکرایەوە، بەڵام ئەوە ٤ ساڵە بەهۆی ئەو قەدەغەکارییەوە رێگا بە کردنەوەى پێشانگای کتێبیش نادرێت.

مافناس سەڤدا ئایدن لەبارەی قەدەغەکردنی چالاکییەکان لە وان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و رایگەیاند، لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ەوە لەوان ٣ پارێزگار گۆڕدراون، بەڵام قەدغەکارییەکە هێشتا بەردەوامە.

سەڤدا ئایدن وتی "دۆخی باری نائاسایی هەر خۆی زەوتکردنی مافە. وەک دەڵێن 'میوەی داری ژەهراوی ناخورێت'. مرۆڤ دەتوانێت دۆخی باری نائاسایی بشوبهێنێت بەو دارە ژەهراوییەوە".

سەڤدا ئایدن باسی ئەوەیکرد، بەپێی دەستووری بنەڕەتی رێپێوان و خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافی هەموو مرۆڤێکە و ئەو مافە لە پەیماننامەى مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاشدا چەسپێندراوە.

'قەدەغەکارییەکە لە دژی هەدەپەیە'

سەڤدا ئایدن وتی "والیی وان لە ساڵی ٢٠١٦ەوە شەرت و مەرجی قورس و نائاسایی بەسەر هاووڵاتییان و دانیشتوانی وان دا دەسەپێنێت. باشە پارێزگار بەبێ ئەو شەرت و مەرجانە ناتوانێت شارەکە بەڕێوە ببات؟".

ئەوەشی وت، ئەو قەدەغەکارییە بۆ رێگریکردنە لە چالاکییەکانى هەدەپە و وتیشی "پارێزگاری وان لە پاساوەکەیدا بۆ قەدەغەکاری هەموو کات باس لە مەترسییەک دەکات کە بوونی نییە. باشە ئەو مەترسییە چییە، کە ٤ ساڵە کۆتایی پێنەهاتووە".

'دەرەنجامێکى دەرکردنی یاساکانی دەسەڵاتی باری نائاساییە'

مافناس جاهید ئەرتان لەو بارەیەوە وتی، بۆ ئەو قەدەغەکارییە هەندێک یاسا وەک پاساو دەهێننەوە، بەڵام ئەو یاسایانە لە رووی مافەکانەوە کێشەیان هەیە.

جاهید ئەرتان وتیشی، لە نێوان دەوڵەتی ماف و دەوڵەتی یاسادا جیاوازی هەیە و ئەو پاساوانەى بۆ قەدەغەکارییەکە دەخرێنە روو بە پێچەوانەی مافەکانەوەن.

جاهید ئەرتان ئەوەشی راگەیاند، نووسینگەى پارێزەرانی وان لە دژی ئەو پێشێلکارییانەى پارێزگاری وان چەندین دۆز و سکاڵای کردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو دۆز و سکاڵایانە هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.

ژ.ت