لە وان سەدان هەزار کەس بەرەو گۆرەپانى نەورۆز دەڕۆن

لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆوە گەل لە شارى وان و شار و شارۆچکەکان و پارێزگاکانى دەورووبەرى وان، بەرەو گۆڕەپانى نەورۆز دەڕۆن. گەل لە گۆڕەپانەکەدا بە تووڕەییەکى زۆرەوە، داگیرکردن و تالانکارییەکانى دەوڵەتى تورک و چەتەکان لە عەفرین ئیدانە دەکەن.

لە شارى وان سەدان هەزار هاووڵاتى بەرەو گۆڕەپانى نەورۆز دەڕۆن. لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا بە ڕۆحێکى جەماوەرى ئامادەکاری بۆ نەورۆز کرا تاوەکو لە وان نەورۆزێکى بێ وێنە بەڕێوە بچێت. بۆ ئەوەش سەدان هەزار کەس لە گۆڕەپانەکەدا، داگیرکردن و تاڵانیى دەوڵەتى تورکیا و چەتەکانى، لە عەفرین ئیدانە دەکەن.

لە هەموو شوێنێکەوە گەل بەرەوە شارەکە و گۆرەپانى نەورۆز دەڕۆن

لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆوە لە زۆر شوێنى شارەوە، گەل بە پاس و ئۆتۆمبێلە گشتییەکان بەرەوە پارکى ڕۆشنبیریى وان، کە دەکەوێتە نێوان قەڵاى وان و دەریاچەى وان، دەڕۆن.

لە ناوەڕاستی شار هاووڵاتیان کۆدەبنەوە و بە دروستکردنى گروپى چەند هەزار کەسى بەرەو گۆڕەپانى نەورۆز دەڕۆن.

هەروەها لە شار و شارۆچکە و گوندەکانى، پارێزگاکانى ئاگری، موش، بەدلیس، ئیدر، قەرس و ئەردەخان خەڵک بەرەوە گۆڕەپانى نەورۆزى وان دەڕۆن. لە ناوچە جیاجیاکانى وانیشەوە، هەزاران کەس گەیشتوونەتە ناوەندى شاری وان و لە بەردەم بیناى دەستەیى هەڵبژاردندا کۆبوونەتەوە و لەوێوە بەرەو گۆڕەپانى نەورۆز دەڕۆن.

پەرلەمانتارانى هەدەپە، مەراڵ دانش بێشتاش، ئیبراهیم ئایهان، هاوسەرۆکانى هەدەپە و دەبەپە لە شارى وان، هاوسەرۆک شارەوانییەکان، بەشدارى لە پیرۆزبایکردنى نەورۆزدا دەکەن.

هێزەکانى پۆلیس گۆڕەپانى نەورۆزیان گەمارۆداوە و کۆپتەریش بە ئاسمانى ناوچەکە و سەر گۆڕەپانەکەدا دەسوڕێتەوە و چاودێرى جەماوەرى بەشداربوونى نەورۆز دەکەن.

ر.م