"لە ٤١هەمین ساڵدا ئاڵای سۆسیالیزم شەکاوەتر دەبێت"

٤٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکە لە چیاکانى کوردستان پیرۆزکرا. روکەن گارزان لە یادی دامەزراندنى پەکەکەدا رایگەیاند "فاشیزم و هێزە پیلانگێڕەکان لە ناو پیلانگێڕییەکانى خۆیاندا نقوم دەبن و بزووتنەوەى ئازادی ئاڵاى سۆسیالیزم شەکاوەتر دەکات".

ئاهەنگی پیرۆزبایى ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بە حەماسەت و خرۆشانێکى گەورەوە پیرۆزکرا.

روکەن گارزان و قاسم ئەنگین ئەندامانى دەستەى بەڕێوەبەریى پەکەکە، حەمرین دێرسیم و جەمال شەریک ئەندامى ناوەندیى پەکەکە، کاوە گارزان، هێزل ئۆزگیور، مزگین بۆتان و چەکناز ئاگری فەرماندەکانى هەپەگە و یەژاستار بەشداری ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بوون.

روکەن گارزان لە ئاهەنگی سەربازیى یادکردنەوەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، لە ٤١هەمین ساڵدا بە تێکۆشانەکەیان ئاڵای سۆسیالیزم شەکاوەتر دەکەن.

پەکەکە بۆ گەلانى جیهان دەبێتە نمونەی کۆمەڵگەیەکى ئەخلاقی و سیاسی

گارزان راشیگەیاند "ئێمە بۆ پیرۆزکردنی ٤٠هەمین ساڵیادى جەژنی ژیانەوە کۆبووینەتەوە. ئێمە ٤٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکە پێش هەموان لە رێبەر ئاپۆ، هەموو شەهیدەکانمان پیرۆز دەکەین. هەر بەم بۆنەیەوە لە کەسایەتیى هاوڕێیانماندا حەقی قەرار، دەلال ئامەد، زەکى شەنگالی و ئاتاکان ماهیر دا لە ٤٠هەمین ساڵیاد دا بە خۆشەویستى و رێزەوە یادی شەهیدەکانمان بەرز رادەگرین و بەڵێن دەدەین تۆڵەیان بکەینەوە و ئامانجەکانیان بەدی بەهێنین".

روکەن گارزان ئەوەشى وت "پەکەکە لە ٤٠هەمین ساڵدا کەلەپور و میراتێکى زۆر دەوڵەمەند و بەهای کۆمەڵایەتى و گەردوونییە لە مێژووی کوردستاندا. پەکەکە لە ناو کۆمەڵگەى کوردستان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ژیانێکى نوێ، ئازاد و شکۆمەندانە و پێشکەوتوانەى خوڵقاند. بە پێشەنگایەتیى رێبەر ئاپۆدا پەکەکە لە ٤٠هەمین ساڵ دا ئاستێکى باڵاى مرۆڤایەتیى خستووەتەڕوو و کردوویەتییە گەردنی مرۆڤایەتى و پێشکەشی کردووە".

گارزان وتیشی "لە بەرامبەر داگیرکەری دڕندە، چەوسێنەر و دەسەڵاتپەرست بە پێشەنگایەتیى رێبەر ئاپۆ و پەکەکە، تێکۆشانی هێزی ئازادی، مرۆڤایەتى و ژیان و کۆمەڵگە ئافرێنرا. پەکەکە لە ٤٠ ساڵ دا پێشەنگایەتیى ئازادی، دیموکراسی و سۆسیالیزمی کرد. شەڕڤانانى ئازادی لە بەرامبەر فاشیزمدا تێکۆشانێکى گەورەیان ئەنجامداوە، ئەمڕۆش بە حەماسەت و جۆش و خرۆشان و ورەیەکى گەورەوە شەڕ دەکەن".

ئەوەشى راگەیاند "ژنانى کورد بە پێشەنگایەتیى پەکەکە بیردۆزیى رزگاریى ژنان پێشدەخەن. بۆ ژنانى جیهان و کۆمەڵگە دەبنە نمونەی کۆمەڵگەیەکى یەکسان و ئەخلاقی. تێکۆشانی ئازادیى ژن بووەتە ئاست و جومگەیەکى بنەڕەتیى تێکۆشانى پەکەکە. پەکەکە لە بەرامبەر هێزە ئیمپریالیست، فاشیست و دەسەڵاتدارەکاندا رەنگ و هێزی ژن و گەنجانى خستەڕوو. هاوکات بووە شێوە و رەنگ و دەنگی ئیرادە و ورەى گەل و باوەڕ جیاوازەکان. بۆ کۆمەڵگەى جیهانیش دەبێتە نمونەى کۆمەڵگەیەکى راستگۆیانە و بێگەرد".

پەکەکە بەهاکانى گەلی هەرمان کرد

روکەن گارزان لە بەردەوامیى قسەکانیدا سەرنجی خستە سەر هێرشی هێزە داگیرکەرەکان و ئیمپریالیست و وتى "لە ٤٠هەمین ساڵیادی پەکەکەدا جارێکیتر پەکەکە لە بەرامبەر سیستمى کاپیتالیست و ئیمپریالیست دا هەرگیز لە ورە وئیرادەى ئازاد، کۆمەڵگەى ئازاد، هەبوون و ژیانى ئازاد یەک هەنگاو بۆ دواوەوە هەڵناگرێت و هەموو کات داکۆکییان لێدەکات و دەیانپارێزێت و لە ناو کۆمەڵگەدا دەیانکاتە هەمیشەیى و هەرمان.

ئەمڕۆ ئێمەش نوێنەرایەتى و پێشەنگایەتیى ئەوە دەکەین. بە پێشەنگایەتیى رێبەر ئاپۆ، شەهیدەکانمان ئێمە گەورەتر دەبین و گەلەکەمان شەپۆلی تێکۆشان گەورەتر، شەپۆلی رزگاری و یەکسانی گەورەتر دەکات و لە هەموو شوێنێکدا پێشى دەخات و دەیچەسپێنێت. لەبەر ئەوەش هێزە داگیرکەر و چەوسێنەرەکان لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا بە بەردەوامى لە هەوڵی ئەنجامدانى هێرشی گەورەدان.

پەکەکە دەیان جار هێرشە گەورە و پیلانگێڕییەکانى پووچ کردووەتەوە. پیلانگێڕیى نێودەوڵەتى بە پێشەنگایەتیى رێبەر ئاپۆ و شەهیدان و گەلەکەمان لەم ٢٠ ساڵەى رابردوودا پووچ بووەتەوە. ئەمڕۆ دەیانەوێت پیلانگێڕییەکەیان دووبارە بکەنەوە. بە تایبەتی هێزەکانى وەک ئەمریکا، ئیمپریالیست و داگیرکەر دەیانەوێت لە کەسایەتیى رێبەر ئاپۆ و بەڕێوەبەرانماندا بەرامبەر بە گەلی کوردستان و تێکۆشانەکەمان پیلانگێڕییەکى تر ئەنجام بدەن، بەڵام ئێمە دەزانین پەکەکە لەم ٤٠ ساڵەدا خۆی خستووەتە ناو دڵی ئەم گەلە و بووەتە بەشێک لە دڵی گەل.

رێپێوانى ئازادیى بەرزتر و گەورەتر و فراوانتر کردووە. بۆیە پەکەکە ئەو پیلانگێڕییە پووچ دەکاتەوە و تێکۆشانى مرۆڤایەتی و ئازادیى خۆی بەردەوام دەکات و سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. سەرکەوتن بۆ پەکەکەیە، چونکە پەکەکە نرخ و بەها و ئومێدى گەلی هەمیشەیى و هەرمان کردووە. بووەتە پێشەنگی گەل. ئەمڕۆ پەکەکە خاوەنداری لە رۆڵی پێشەنگانەى خۆی دەکات و خاوەن بڕیارە. ئەوەى کوردستان و رۆژهەڵات ناوەڕاست لە دەست دەدات و دەدۆڕێت، هێڵى ئیمپریالیزم و هێڵی هێزە داگیرکەرەکانە. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە لە کوردستان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم دەڕوخێنین و کوردستان ئازاد دەکەین و ئاڵاى سۆسیالیزم لە کۆمەڵگەدا هەڵدەکەین و شەکاوەى دەکەین".

روکەن گارزان لە کۆتایى قسەکانیدا ساڵیادى دامەزراندنی پەکەکەى لە هەموو گەلی کورد و جیهان و ئازادیخوازان پیرۆز کرد.

ر.م