لە چالاکییەکدا لە ئامێدی ٩ سەربازی سوپای تورک کوژران

رۆژی ١٦ی ئایار لە ئامێدی لە دژی ٢ ئۆتۆمبێلی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدران. راگەیاندرا لەو چالاکییەدا ٩ سەربازی سوپای تورک کوژراون و ٢١ سەربازی تریش برینداربوون.

رۆژی ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ / ٢٦ی گوڵان (بانەمەڕ) و لە کاتژمێر ١١:٣٠ دا لە ناوچەی سوارا توکا لە نزیک شارۆچکەى سەرسنگ لە قەزای ئامێدی لە دژی ٢ ئۆتۆمبێلی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدران.

ئاژانسى هەواڵی رۆژنیوز لەبارەی ئەو چالاکییەوە بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی تەقاندنەوەى ئەو ٢ ئۆتۆمبێلەى سوپاى تورک دا ٩ سەربازی سوپاى تورک کوژراون و ٢١ سەربازی تریش بریندار بوون.

راگەیاندراوە، یەکێک لە بریندارەکان ئەفسەرێکى سوپاى تورک بووە و لە تورکیا لە نەخۆشخانە مردووە.

تاوەکو ئێستا هیچ هێز و لایەن و کەسێک بەرپرسیارێتیى ئەو چالاکییە لە ئەستۆ نەگرتووە.

ر.م