لە چیاى شەنگال پێشانگای وێنە کرایەوە
لە چیاى شەنگال لەبارەى دڕندەیى داعش بەرامبەر ئێزدییەکان و کوشتاری هاووڵاتییانى ئێزدی پێشانگایەکى وێنە کرایەوە.
لە چیاى شەنگال لەبارەى دڕندەیى داعش بەرامبەر ئێزدییەکان و کوشتاری هاووڵاتییانى ئێزدی پێشانگایەکى وێنە کرایەوە.
لە ناوچەى چیاى شەنگال لەبارەى ئەو هاووڵاتییە ئێزدییانە کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ / ١٢ی گەلاوێژ لەلایەن چەتەکانى داعشەوە کۆمەڵکوژکران، پێشانگایەکى وێنە کرایەوە.
پێشانگاکە بە پێشەنگایەتیى یەکێتیى گەنجانى ئێزدی (یەجەئە - YCE) و یەکێتیى ژنانى گەنجی ئێزدی (یەژەجەئێ - YJCÊ) کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا وێنەی هاووڵاتییانى کۆچبەری ئێزدی، شەڕ و ئەو ئازارەى ئێزدییەکان کێشاویانە لەگەڵ پۆرترێتى شەڕڤاناندا نمایش کراون.
بۆ ئەو کەسانەشی چوون بۆ چیاى شەنگال، بە سینەڤیزیۆنیک کۆمەڵکوژییەکەى سەر چیاى شەنگال لەلایەن چەتەکانى داعشەوە، نمایشکرا.
ر.م