لە چەلێ هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکى سوپاى تورکیا و ٢ سەرباز کوژران

لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکى سوپاى تورکیا. بەلانیکەمەوە لەو چالاکییەدا ٢ سەربازى تورکیا کوژران.

چالاکییەکە لە ناوچە گردی هارکابرم لە سنووری گوندی ئوزندەرە لە ناوچەى چەلێى پارێزگاى جۆلەمێرگ روویدا. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى سوپاى تورکیا کرایە ئامانج.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆى ئەو چالاکییەوە بە لانیکەوە ٢ سەربازى سوپاى تورکیا کوژراون و سەربازێکى تریش برینداربوون.

چاوەڕێ دەکرێت هەپەگە لەبارە ئەو چالاکییەوە زانیاریى ورد بڵاوبکاتەوە.

ر.م