لە ڕانیە نوسینگەی ڕژاک کرایەوە

لە ڕۆژی ٢٥ی نڤەمبەر لە شاری ڕانیە-ی باشووری کوردستان نوسینگەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک ن کرایەوە.

ئەمڕۆ بە بەشداری ژمارەیەک لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی ژنان لە سنوری ڕاپەرین، نوسینگەی ڕژاک کرایەوە.

پەرێشان حەسەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە مەراسیمی کردنەوەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ئامانج لە کردنەوەی ئەم نوسینگەیە، ئەوەیە کە ژنان بتوانن پەروەردەی خۆیان لەم شوێنەدا ببینن.

بەرێشان حەسەن لە بەردەوامی وتەکانیدا باسی لەوەکرد کە  ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەر توندوتیژییەک لەسەر ژن بەتایبەت بۆ ژنانی شەنگال، کە دەستدرێژیان کراوەتە سەردەڵێت "ئەوە شەنگال شەنگال نییە بەڵکو ئەوە منم لە زینداندا دەستدرێژیم کراوەتە سەر."

ئەوەشی وت: پیاوێکی کلاسیک هەڵوێستی دیارە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە بێ بەرژەوەندی، هەتا ئێستاش لە زینداندا ناوەرۆکی هەموو پارێزنامەکانی لەسەر ئازادیی ژنە، بۆیە ئێمە وەکو فکر بۆ چارەسەری هەموو توندوتیژییەکان فکری ڕێبەر ئاپۆ وەکو بنەمای فیکریی دەبینین، نەک تەنها بۆ گەلی کورد و ژنی کورد، بەڵکو بۆ هەموو ژنانی جیهان.

ژنان بەشدابوو دەستنیشانیان کرد ،ژنان پێویستیان بە پەروەردە و خۆڕێکخستن کردن هەیە و هەروەها ئەرکی قورسی پەروەردە و خۆبەرێکخستن کردنیان لە ناو کۆمەڵگادا لەسەر شانە.