لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەورۆزی بەرخۆدان پیرۆز کرا
نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمساڵ بووە نەورۆزی بەرخۆدان و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵات بە دروشمەکانی (بژی بەرخۆدانی عەفرین)، (فاشیست ئەردۆغان)، نەورۆز بەڕێوەچوو.
نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمساڵ بووە نەورۆزی بەرخۆدان و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵات بە دروشمەکانی (بژی بەرخۆدانی عەفرین)، (فاشیست ئەردۆغان)، نەورۆز بەڕێوەچوو.
شەوی ڕابردوو، لە شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەکو نەریتێکی ساڵانە مەراسیمی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی بەڕێوەچوو.
نەورۆزی ئەمساڵی ڕۆژهەڵات جیاواز بوو لە ساڵانی ڕابردوو، ئەویش بەهۆی بەرخۆدانی عەفرینەوە لە زۆربەی زۆری شار و شارۆچکە و گوندەکانی ڕۆژهەڵات، گەل بە وتنەوەی دروشمی (بژی بەرخۆدانی عەفرین)، (فاشیست ئەردۆغان)، (دیکتاتۆر ئەردۆغان) مەراسیمی نەورۆز و ئاگرکردنەوە بەڕێوەچوو.
لە شارەکانی مەریوان، بانە، سەردەشت، سنە، سەقز، پیرانشار، ئیلام، خوراسان، ماکۆ، قوتور و شارۆچکەی دزڵی و دەیان گوندی رۆژهەڵات بە دروشمەکانی فاشیست ئەردۆغان و سوتاندی ئاڵای تورکیا نەورۆز پیرۆز کرا. لە هەر یەک لەو شوێنانە بە شێوازێکی تایبەت پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا و شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.